كاتێك بەرنامەیەكی ئاڵۆز لەسەر سێرڤەری كۆمپیوتەرەكان ئیش دەكات ،گەرمێكی زۆر لەسەر ئەو سێرڤەرانە دروست دەبێت و لە هەمان كاتیش دا سارد كردنەوەی ئەو سێرڤەرانەش پێویستی بە تێ چوو هەیە .

لێكۆلەرانی بواری تەكنەلۆژیا بیریان لەوە كردەوە كە چی لەو گەرمی یە بكرێت و لە چی دا بەكاربێت\، كە لە ئەنجامی ئیش پێ كردنی ئەو سێرڤەرانەوە دروست دەبێت ؟

داتا سەنتەری زۆر بەی كۆمپانیا گەورەكان وەك گوگڵ و مایكرۆسۆفت بە هەزاران كۆمپیوتەری سێرڤەریان هەیە . لەبەر ئەوەی ئەم سێرڤەرانە زانیاری پرۆسێس دەكەن ، ڕێژەیەكی زۆر گەرمی دروست دەكەن ، لە هەمان كاتدا پێویستیان بە سیستمەی گەورەی فێنك كەرەوە هەیە تاوەك ساردیان بكاتەوە ،ئەم سیستەمانەش گەرمیەكە دەنێرنەوە بۆ ناو هەواو هیچ سودێكی لێ نابیندرێت .

كۆمپانیایەك لە وڵاتی دەچDutch – بەناوی كۆمپانیای نێردەلایز (Nerdalizecompany) ، بیری لەوە كردوە كە پێدانی پارە بە كارەبا بۆ ئیش پێ كردنی سێرڤەرەكان و دوا تریش دووبارە پێدانی پارە بۆ سارد كردنەوەیان بەفیرۆدانی رێژەیەكی بەرچاوە لە بەكارهێنانی وزە.لەبەر ئەوە گەشەیان بە ئامێریك دا بە ناوی ئی- ڕەدەیتەر (e-Radiator) ،ئەم ئامێرە بریتیە لە كۆمپیوتەر سێرڤەرێك كە وەك سەرچاوەی گەرمی ئیش دەكات .بۆواز لوپ بەڕێوبەری جێ بەجێ كاری كۆپانیای نێردەلایز وتی :ئامێری ئی- ڕەدەیتەر پارەیەكی باش پاشكەوت دەكات چونكەپێویست بەوە ناكات كۆمپانیاكان

پارە سەرف بكەن بۆ سارد كردنەوەی سێرڤەرەكان .” بۆ هەر كیلۆ وات ئاورس kWh كە بكاری دەهێنیت ، دوو جار بەكار دێت جارێكیان بۆ گەرم كردنەوەی ماڵەكەیە ، جارێكی تریان بۆ حیساب كردنی داواكاری كڵاینتەكەیە (خزمەت وەرگر-Client)، بەبی سارد كردنەوەی تێ چووی ئەو كرێیانەی كە پێویستە بدرێت بۆ گەرمی و كارە با كە هەر كۆمپانیایەك پیویستە بیدات ، هەروەها وتی : ئێستا پێنج ماڵ لە وڵاتی نێرزەلەند ئامێری گەرمیەكە لە ماڵەكانیان تاقی دەكەنەوە .وتیشی ” ئێمە قەرەبووی ئەو كارەبایە دەكەینەوە كە سێرڤەرەكە بەكاری دێنێت و ئەوە دەكەین لەبەر كۆپیوتەری كڵاینتەكان و لە لایەك و لە لایەكی ترەوە خاوەن ماڵەكان كەوا گەرمیان دەست بكەوێت وە بەكار هێنەرانیش پێویست ناكات پارە بدەن بە داتا سەنتەرەكە .

یەكێك لە لەبەشدار بووەكانی بەكارهێنەری ئامێرەكە وتی ، رێژەی ئەو گەرمیەیەی كە بەرهەم دێت لە لایەن ئی-ڕەدەیتەرەكەوە ،پشت دەبەستێت بەماوەیئیش پێكردنی كۆمپیوتەری سێرڤەرەكە ، وتیشی كە لە ئێستادا ناتواندرێت وەك سەچاوەیەكی سەرەكی بۆ دابین كردنی گەرمی سەیری بكرێت ،بەڵام ئەگەر ئامێرەكە ڕێژەی تەواوی گەرمی دابین بكات ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئامێرە گەرمكەرەكانی ماڵەكە كەم تر بەكار بێنێت و دوا جار پارەیەكی كەم تر سەرف بكرێت بۆ گەرم كردنەوە .

كۆمپانیای نێردەلایز ڕایگەیاند كە : ئامێیری ئی – ڕەدەیتەر توانای دروست كردنی گەرمی هەیە تاوەكو سەروو 55 oC .هەرەوها ڕایانگەیاند كە ئامێرەكە لە توانای دا هەیە ساڵانە بڕی 440$ لە خەرجی پارەی دابین كردنی سەرچاوەی گەرمی كەم بكاتەوە .

وەرگێرانی : ئارام فارس

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە