گەورە كۆمپانیای ئەیسەری تایواتی تایبەت بە كەل و پەلی تەكنەلۆژی سەركەوتوبو لە دروستكردنی یەكەمین مۆبایلی هۆشمەند كە جێگای سێ سیمكارد ی هەیە .

لە دواین پێشانگای تەكنەلۆژی كە لە ویلایەتی نیۆرك سازكرا , كۆمپانیای ئەیسەر ئەو مۆبایلە نوێیەی نمایش كرد و رایگەیاند كە ناوی ئەیسەر لیكوید جەید ئێكس توە( acer liquid jade x2) .

تایبەتمەندیەكانی ئەو مۆبایلە نوێیە بریتیە لە شاشەیەكی پێوەر هەستیار واتە لەمس بە قەبارەی 5 پۆینت 5 ئینج و ڕامەكەی 4 گێگابایتە و توانای پاتریەكەی 4000 میللی ئەمپێرە لە كاتژمێریكدا ئەمەش تا ئێستا تەنها ئایفۆن 6 و گالاكسی ئێس 6 پاتری وا بە هێزیان هەیە و بەرگەی 2 رۆژ كارپێكردن بە تەواوی دەگرێـت , واتە دەتوانرێت ماوەی 48 كاتژمێر كاری پێبكرێت بە بێ ئەوەی پێویستی بە بارگاوی كردنەوە هەبێت .

تایبەتمەندیەكانی تری ئەیسەر لیكوید جەید ئێكس تو بریتیەلە پرۆسێسەریكی 8 كۆڕ و كامێرای پشتەوەی بەڕوونی (١٣) مێگاپێكسڵ وێنە دەگرێ و كامێرای پێشەوەیشی 2 مێگا پێكسڵە و ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید وەشانی 5 ناسراو بە لۆلی پۆپ ی لەسەر جێگر كراوە .

شایەنی باسە ئەمە یەكەمین جارە مۆبایلێكی هۆشمەند نمایش بكریت كە لە یەك كاتدا شوێنی 3 سیم كاردی هەبێت و هەموشیان بەیەكەوە كار بكەن .

كۆمپانیای ئەیسەر زانیاری دەربارەی وادەی بلاوكردنە و نرخی ئەم مۆبایلە نوێیە ئاشكرا نەكرد , تەنها ئەوە نەبیت كە بەم زووانە دەخرێتە بازارەكانی جیهانەوە .

وا چاوەروان دەكریت ئەم مۆبایلە نوێیەی ئەیسەر هەواداریكی زۆر لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە , بە تایبەت ئەوانەی خاوەن كارن و پێویستیان بەوە هەیە كە زیاتر لە سیم كاردێكیان هەبێت .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە