ڤیدیۆیەکی سەرنج ڕاکێشی fifa 16 و چەند زانیاریەکی گرنگی fifa17 و بەرواری دەرچونی بۆ کونسوڵ و موبایل .
ئەم ڤیدیۆ پێکهاتووە لە چەند جوڵانەوەیکی جوان و گۆڵ و چەند کاتێکی خۆش لە یاری فیفا 16 بەهۆی ئەوەی وا بڕیارە کە یاری فیفا 17 ( 21/9/2016 ) بڵاودەبێتەوە .
لە هەمان کاتدا دیمۆی یاریەکە لە ( 13/9/2016 ) بەردەست ئەبێت لەگەڵ مۆدی the Journey کە وەک چیرۆکێکی ژیانی یاریزانەێک وایە و هەروەها یاریگای کامپ نیو تەیبەت بە بارشەلۆنە نابینین لە فیفا 17 بەهۆی گرێبەستی نێوان ئەو یانە و کۆمپانیای konami کە دروستکەری یاری Pes 17 یە و ڕکابەری سەرەکی fifa یە.
وە گۆڕانکاریەکی تەواو لە یاریەکە کراوە وەک رووخسار و شێوازی یارکردنی تایبەتی یاریزانەکان هەروەها لە fifa 17 هەموو ڕاهێنەرەکانی پریمەرلیگ بە رووخساری تایبەتی خۆیان دروستکراون وەک ( مۆرینهۆ و فینگەر و کلۆپ و گواردیولا و کۆنتی هتد … )
بەفەرمی دیمۆی یاری FIFA17 دێت بۆ کنسلۆکانی PS4 – Xbox One – PS3 – Xbox 360 – Pc دیمۆی FIFA17 مۆدە تازەکەی The Journey تەنها بۆکۆنسڵۆکانی PS4 – Xbox One بەردەست ئەبێت.
هێشتا بە تەواوی بەرواری دەرچونی یاریەکە بۆ موبایل دیاری نەکراوە بەڵام گۆڕانکاریەکی تەواو لە یاریەکە کراوە و ئەگەری هەیە بۆ موبایل [ 13/ 9 /2016 ] دەربچێت واتە کاتی هاتنی دیمۆکەی.
ئەمەش ڤیدیۆکە بەهیوای ئەوەی کە بە دڵتان بێت سەیری بکە:
ئامادەکردنی : پەیوەند