حاڵی كورد بە دەست تەكنەلۆژیاوە …سواڵ كردن بۆ لایك بە نمونە
زیاتر لە هەشت ساڵە ئینتەرنێت بە كار ئەهێنم ، بەڵام هیچ گەلێكم نەبینوە وەكو خۆمان (گەلی كورد)خراپ سوودی لە تەكنەلۆژیا وەرگرتبێت ، مەگەر تەنها عەرەب نەبیت …
سەدان كەس كوژران بە هۆی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ، سەدان كەس تەلاق دران بەهۆی ساویلكە بونیان لە فەیسبووك …
ئیتر تەكنەلۆژیا لای زۆربەی تاكەكانی ئیمە تەنها بۆ كات بەسەر بردنە بە لایەنە خراپەكەی ، نەوەك سوود وەرگرتن ..
ئەوان لە ئەمریكا و ئەوروپا ، ئینتەرتێت بەرهەم دەهێنینن ، لاپتۆپ و مۆبایل دروست دەكەن ،تۆڕی كۆمەڵایەتی وەكو فەیسبووك دروست دەكەن ، سەیركە ئێمەش چۆن بەكاری دەهێنین ؟
جۆرەكانی سواڵ كردن بۆ لایك و كۆمێنت لای كورد :
توخوا ئەم وێنەیە لایك بكە ، گەر موسڵمانیت لایك بكە ، ئەكیتیڤم دابەزیوە كۆمێنتم بۆ بنووسن ، یەك لایك یەعنی یەك تف لە داعش ، كۆمێنت واتە بژی پێشمەرگە ، گوناهت ئەگات ئەم وێنەیە ببینیت و لایك نەكەیت ، لایك واتە قورئانم خۆش دەویت …لایك بۆ كەنسیە و كۆمینت بۆ مزگەوت ، ئەمانە و سەدان قسەی تری بێمانا و هیچی تر كە ڕۆژانە بیزار ئەبم لێیان ..
لەگەڵ ڕێزم ، بەڵام سەیری ئەقلی كورد بكە بۆ ئەم وێنەیە ، ئاخر توخوا ئومێدی چیت بەم میللەتە هەبیت كە تێگەیشتن و ئاقلی بۆ تەكنەلۆژیا هەر ئەوەندەبێت ؟
479444 لایك و 26818 كۆمێنت ، بەلام بۆ چی ؟بەوە كە لایك ئەكەیت شیفا بۆ ئەو منالە ئەچێت ؟بۆ لایكی تۆ داو و دەرمانە؟یان نەخۆشخانە؟یان ….
قوربانی ئەو خودایە بم ، بەس یەكێك تێم بگەینێت مەعقولە 479 هەزار كورد ئاقڵی ئاوا بیت كە بەلایكەكەی ئەو شیفا بۆ ئەم مناڵە ئەچێت ؟
بە تەحەداوە ئەلیم ، چی بابەتی گرنگی ئەمرۆ كە هەیە ، وەكو شەری نێوان پیشمەرگە و داعش، داهێنانە تەكنەلۆژیەكان ، ڕووداوە سروشتیەكان ، ژیانی ئاوارە كوردەكان ، مەترسیە نێو دەولەتیەكانی سەر كوردستان ، دامەزراندن و خۆپیشاندان و بێ ئاوی و بێ كارەبایی …هتد ، بە قەت ئەم پۆستە لایكی بۆ نایەت ، ئیتر گلەیی چی بكەم ؟
جارێكی تریش ئەیلیمەوە هەر چەندە پێشووتر كۆمەڵێك هاوڕێ تورە بوون ، بەڵام (كورد و تەكنەلۆژیا ، كوجا مەرحەبا )هێشتا زۆرمان ماوە سوود لە تەكنەلۆژیا و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان وەربگرین …