کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی، مێژوویه‌کی زێڕینی له بواری ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌یه و به یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین کۆمپانیا ته‌کنه‌لۆژیه‌کانی سه‌رده‌می ئێستا، زۆربه‌مان پێی ئاشناین و له کاتی کڕینی هه‌ر ئامێرێك که بینیمان دروستکراوی کۆمپانیای سۆنیه، دوو دڵ نابین له کڕینی چونکه هیچ گومانێك له به‌رزی کوالیتی به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیاکه‌دا نیه.
کۆمپانیای سۆنیش هاوشێوه‌ی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی دیکه، خۆی به دوور نه‌گرتووه له دونیا گه‌وره و پڕداهاته‌که‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان، کاتێك یه‌که‌مین مۆبایلی هۆشمه‌ندی خۆی له مانگی 2 ی ساڵی 2013 دا به ناوی ( Sony Xperia Z ) ڕاگه‌یاند.
کۆمپانیاکه له‌و کاته‌وه به‌رده‌وامه له به‌رهه‌م هێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ند و به‌م دواییانه‌ش به به‌رهه‌مه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه.
کۆمپانیای سۆنی یه‌كێك بوو له‌و کۆمپانیایانه‌ی له کۆنگره‌ی ( MWC ) ئه‌مساڵدا به شێوه‌یه‌کی سه‌نجڕاکێش خۆی نواند و نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی خۆی له مۆبایلی هۆشمه‌ند ڕاگه‌یاند، که بریتی بوون له 4 مۆبایل که 2 دانه‌یان له جۆری تایبه‌تمه‌ندی به‌رز و دوو دانه‌یان له جۆری تایبه‌تمه‌ندی مامناوه‌ند بوون، ناوه‌کانیشیان ( Xperia XZ Premium , Xperia XZs , Xperia , Xperia XA1 , Xperia XA1 Ultra ) بوو.
لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر باشترین به‌رهه‌مهێنراوی کۆمپانیاکه که ( Xperia XZ Premium )ـه و، کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه که ده‌شێت سه‌رنجت بۆ لای کۆمپانیای سۆنی ڕابکێشێت!
له سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مۆبایله‌که‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین که بریتین له:
تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌کیه‌کان | |
ڕوونما | 5.46 ئینج، له جۆری IPS LCD به ڕوونی 2160×3840 پێکسڵ (4K) |
پرۆسێسه‌ر | Snapdragon 835 |
رام | 4 گێگابایت |
بیرگه‌ی ناوه‌کی | 64 گێگابایت، |
کامێرا | کامێرای پشته‌وه 19 مێگاپێكسڵ |
باتری | 3230 ملی ئه‌مپێر |
سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر | ئه‌ندرۆید 7.1 |
تایبه‌تمه‌ندی تر | |
یه‌که‌ی چاره‌سه‌ری ناوه‌ندی (CPU) | 4x 2.45 GHz Kryo 280 |
پڕۆسێسه‌ری گرافیك (GPU) | Adreno 540 |
NFC | به‌ڵێ |
په‌نجه‌مۆر | به‌ڵێ |
بارگاوی کردنه‌وه‌ی خێرا | به‌ڵێ |
ده‌رچه‌ی بیستۆکی 3.5 ملی مه‌تر (جاك) | به‌ڵێ |
دژه ئاو و تۆز | به‌ڵێ ( IP68 ) |
دووریه‌کان : 7.9 × 77 × 156 م‌م
کێش : 195 گرام
شووشه‌ی به‌کارهێنراو له دروست کردنی لاشه‌ی مۆبایله‌که: Gorella Glass 5
به‌ده‌ر له تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌کیه‌کان، کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاکێشی تر له مۆبایله‌که‌دا هه‌یه، دیارترینیان :
هه‌بوونی توانایه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری خاو کردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ تۆمارکراوه‌کانه له مۆبایله‌که‌دا، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه که کامێراکه له کاتی تۆمار کردنی ڤیدیۆدا 960 وێنه له هه‌ر چرکه‌یه‌دا ده‌چرکێنێت.
وه‌کو دیاره، کۆمپانیای سۆنی زۆرترین بایه‌خ کامێرای مۆبایله هۆشمه‌نده‌کانی ده‌دات، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت کامێرای مۆبایله‌که یه‌كێك بێت له باشترین کامێراکان له‌سه‌ر ئاستی مۆبایل، به‌ڵام چونکه مۆبایله‌که هێشتا نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی به‌کارهێنه‌ران، له‌لایه‌ن هیچ پێگه‌یه‌که‌وه تاقی کردنه‌وه‌ی بۆ نه‌کراوه تا توانای ڕاسته‌قینه‌ی کامێرای مۆبایله‌که‌مان بۆ ده‌رکه‌وێت.
هه‌روه‌ها مۆبایله‌که دووه‌مین مۆبایلی هۆشمه‌نده که ڕوونی ڕوونماکه‌ی ( 4K ) بێت، ( یه‌که‌مین مۆبایلیش هه‌ر به‌رهه‌مهێنراوی کۆمپانیای سۆنی بوو به ناوی ( Xperia Z5 Premium ) که له مانگی 9 ی ساڵی 2015 دا ڕاگه‌یه‌نرا ) ، به‌ڵام جیاوازی ڕوونمای ( XZ Premium ) و ( Z5 Premium ) ئه‌وه‌یه که ته‌کنه‌لۆژیای HDR له ڕوونمای ( XZ Premium ) دا به‌کارهاتووه، ئه‌مه‌ش ته‌کنه‌لۆژیایه‌که که ڕوونیه‌کی زیاتر به ڕوونماکه ده‌به‌خشێت.
یه‌که‌مین مۆبایلی هۆشمه‌ندیش که پڕۆسێسه‌ری جۆری ( Snapdragon 835 ) ی تێدا به‌کارهاتبێت ( Xperia XZ Permium ) بوو، که یه‌کێکه له به‌هێزترین پڕۆسێسه‌ره‌کانی ئێستا و هه‌مان پڕۆسێسه‌ره که له ( +Galaxy S8/S8 ) دا به‌کارهاتووه،
ئه‌م پڕۆسێسه‌ره‌ش له‌گه‌ڵ ڕامێك به قه‌باره‌ی 4 گێگابایت خێراییه‌کی ناوازه به مۆبایله‌که ده‌به‌خشن.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌رچه‌یه‌که له جۆری ( USB type C ) که پێشکه‌وتووترین جۆری ده‌رچه‌یه تا ئێستا له مۆبایله هۆشمه‌نده‌کاندا به‌کارهاتبێت، توانایه‌کی ناوازه‌ی هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان و گواستنه‌وه‌ی وزه باتری مۆبایله‌که.
یه‌کێکی دی له تایبه‌تمه‌ندیه سه‌رنجڕاکێشه‌کان به‌کارهێنانی ڕه‌نگێكی داهێنراوی کۆمپانیای سۆنیه به ناوی کرۆم ( Chrome )، که ڕه‌نگێکه 100% ی ئه‌و تیشکه ڕووناکیانه ده‌داته‌وه که به‌ر ڕووی مۆبایله‌که ده‌که‌ون، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانیت ڕووی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌که له جیاتی ئاوێنه به‌کاربهێنیت!
ئه‌مانه‌ی باسمان کرد خاڵه به‌هێزه‌کانی مۆبایله‌که بوون، به‌ڵام هه‌موو به‌رهه‌مێکیش هه‌ندێك خاڵی لاوازی تێدایه که ده‌شێت کار له ناو و ناوبانگی مۆبایله‌که بکات، وه‌کو :
دیزاینی مۆبایله‌که، هه‌رچه‌نده گومان له جوانی و سه‌رنج ڕاکێشیه‌که‌یدا نیه، به‌ڵام لایه‌نه خراپه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی ڕووبه‌ری داگیرکراوی شاشه ( Screen to Body ratio ) له مۆبایله‌که‌دا ته‌نها 68.4% ـه، که ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی که‌مه به به‌راورد به به‌راورد به مۆبایله نوێیه‌کانی تر.
هه‌روه‌ها له مۆبایله‌کانی پێشووی کۆمپانیای سۆنیدا کێشه گه‌رم بوونی زۆری مۆبایله‌که هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا دیار نیه ئه‌م کێشه‌یه له ( XZ Premium ) و مۆبایله نوێیه‌کانی تری سۆنیدا به ته‌واوی چاره‌سه‌ر کراوه یان نا.
بڵندگۆیه‌کانی نه‌وه‌کانی پێشووش ده‌نگیان وه‌کو پێویست به‌رز نه‌بوو، ئه‌م کێشه‌یه‌ش به هه‌مان شێوه نازانرێت که چاره‌سه‌ر کراوه یان نا.
ئه‌وه‌ی که مابێته‌وه باسی بکه‌ین نرخی مۆبایله‌که‌یه، که به داخه‌وه تا ئێستا هیچ نرخێکی فه‌رمیمان لا نیه، به‌ڵام ده‌نگۆکان ده‌ڵێن که کۆمپانیاکانی فرۆشتن له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به نرخی نزیکه‌ی 800 دۆلاری ئه‌مریکی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.