ئایا Thin Client و Thick Client چییە؟! جیاوازی نێوانیان چییە؟!

کاتێک کە دێینە نێو جیهانی تەکنەلۆژیا بە دیاریکراوی ڕایەڵە #Internet و بە تایبەتی نەرمەواڵە #Software تووشی دوو جۆر خزمەتگوزاری ئەبین کە هیچ کام لە بەکارهێنەرانی ئامێرەزیرەکەکانی وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر و تابلێت نییە ڕۆژانە بەکاریان نەهێنێ و لە ڕووەکی ترەوە ئەتوانین بڵێین کە هەر کاتێک دەست لە مۆبایلەکانمان بدەین ئەوا بەبێ ئاگایی خۆمان یەکێک لەو دوو خزمەتگوزاریە بەکار دێنین کە بریتیین لە Thin Client و Thick Client.

باشە جیاوازی نێوانیان چییە؟!

ئەگەر بێین و پێناسەی Thin Client بکەین ئەتوانین بڵێین کە بریتییە لە نەرمەواڵەیەک کە دروست کراوە بۆ گفتوگۆکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاژە #Server ـــەکان و گشت زانیاری #Data ـــاکانی ئەم جۆرە نەرمەواڵەیە لەو ڕاژەیەدا خەزن ئەکرێن کە پێیەوە بەستراوەتەوە چونکە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی ئەم نەرمەواڵەیە لەلایەن ڕاژەی دامەزراوەوە دابین کراون و پێویستی بە ڕایەڵە Network ێکی خێرایە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە شێوەیەکی باش و هەر بەم هۆیەشەوە بەبێ هەبوونی ئینتەرنێت زۆربەی هەرە زۆری خزمەتگوزاریەکان لەکار ئەکەون ، نموونەش بۆ ئەم سۆفتوێرە بریتییە لە پلافۆڕمەکانی وەک #Cloud و هەروەها جێی سەرنجە کە ئەم جۆرە نەرمەواڵەیە چەند بەشێکی ئامێرەکە بەکار دێنێ وەکو: Storage – Power – Memory

وە ئێستا ئەگەر بمانەوێ کە پێناسەیەکی Thick Client بکەین ئەتوانین بڵێین کە بریتییە لە نەرمەواڵەیەک کە خۆی خزمەتگوزاریەکانی خۆی بەڕێوە ئەبا و ئەکرێ پەیوەست بکرێن بە ڕاژەکانەوە بەڵام لە هەمان کاتدا کار ئەکا گەر پەیوەندی بپچڕێ لەگەڵ ڕاژەکەیدا و بەڵام بە پێچەوانەی Thin Client زۆرترین پارچەی ئامێر بەکار ئەبا و تەواوی زانیاری Data ــــاکان لە نێوخۆیی ئامێرەکەدا خەزن ئەکا.

ئێستا با بێین جیاوازی بکەین لە نێوان ئەم دوو نەرمەواڵەیە:

باشترین نموونە بۆ Thin Client بریتیین لە وێبگەڕەکان Web Browsers گەر لە ڕووی خزمەتگوزاریەوە سەیریان بکەین ئەوا وێبگەڕەکان خۆی لە خۆیدا هیچ سوودێکیان نییە گەر پەیوەست نەبین بە ڕایەڵە #Network ێکەوە بەڵام کاتێک پەیوەستی ڕایەڵەیەک ئەبین ئەوا توانایەکی یەکجار چاوەڕوان نەکراویان ئەبێ و توانای پەیوەستبوونیان هەیە بە ڕاژەی وێبسایتەکان و ئەنجام و خزمەتگوزاری هەمەجۆرمان پێشکەش ئەکەن ، و هەروەها نموونە بۆ Thick Client یش بریتیین لەو نەرمەواڵانەی کە دایئەبەزێنیتە سەر ئامێرەکەت و دوای دەرهێڵ بوونیشت گشت خزمەتگوزاریەکان وەک خۆیان کار ئەکەن ، بۆ نموونە یاریەکی ئەلیکترۆنی تەواوی وزەکەی لە نێوخۆیی ئامێردا بەکار دێنێ بۆ بەرهەم هێنانی گرافیکێکی خێرا و وەڵامدانەوەیەکی ڕوون لەسەر ڕوونمای ئامێرەکە و لەوانەیە وا پێویست بکا کە پەیوەست ببێ بە ڕاژە Server ێکەوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پەیوەندی کردن ببەخشێ بە یاریەکە بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندی بە کەسانی ترەوە بکەی لە نێو یاریەکە هەروەک یاری ئەلیکترۆنی Candy Crush Saga کە هەریەک لە سیستمەکانی:
#Android | #iOS | #Windows | #MacOS
بەردەستە بۆ بەکارهێنان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.