كۆمپانیاییەكی ئوسترالی نیازی دروستكردنی جۆرە مۆبایلێكی ناوازەی هەیە، بەڵام بەنرخێكی خەیاڵی.

كۆمپانیای (سیرین لابز) ی ئوسترالی پلان و بەرنامەی بۆ دروستكردنی جۆرە مۆبایلێك داڕشتووە، كە ناوازەیە، بەڵام نرخەكەی زۆر بەرزە.

ئەو مۆبایلە ناوی (سۆلارین) ەو لەنەوەی مۆبایلە هۆشمەندەكانەو ماوەی ساڵ و نیوێكە كاری لەسەر دەكرێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان نرخی مۆبایلەكە (17) هەزار دۆلارەو بەسیستەمی ئەندرۆید كاردەكات و باشترین جۆری كامێرای بۆ داندراوەو دەنگ گەورەكردنیشی لەگەڵدایەو خێرایی وای فایەكەی دە هێندەی خێرایی مۆبایلەكانی ترە.

لەبارەی شێوەی مۆبایلەكە، كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، بەرگەكەی لەمادەی تیتانیۆم دروستكراوەو نەخشەكەشی زۆر سادەیە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.