1. یاری ئەتاری:
گەر گوگڵدا بنووسیت (Atari breakout) پاشان كلیك لەسەر بەشی images بكەیت ئەوا دەتوانیت یاری ئەتاری بكەیت!
2. سوڕانەوەی شاشە:
گەر لە گووگڵدا بنووسیت “Do a barrel roll” ئەوا شاشەكەت دەستدەكات بە سوڕانەوە!
3. گووگڵی ژێر ئاو:
لە گووگڵدا بنووسە underwater google پاشان كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكە، دەبینیت گوگڵ نوقمی ئاو دەبێت!
4. گیتاری گوگڵ:
لە بەشی گەڕانی گوگڵدا بنووسە Google guitar پاشان كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكە و دەبینیت گوگڵ دەبێتە گیتار! دەتوانیت گیتار بژەنیت و بۆ ماوەی 30 چركەش تۆماری بكەیت
5. گوگڵ لە سەرەتادا چۆن بووە؟
گەر دەتەوێت بزانیت سایتەكە لەسەرەتای دامەزراندنیدا چۆن بووە، ئەوا لە گووگڵدا بنووسە Google terminal”” پاشان كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكە
6. ئاوێنەی گوگڵ
گەر بە پێچەوانەوە ووشەی google بنووسیت، واتە گەر بنووسیت elgoog، ئەوا گوگڵ پێچەوانە دەبێتەوە وەك ئەوەی لە ئاوێنەدا تەماشای بكەیت!
7. هێزی ڕاكێشانی گوگڵ:
لە گووگڵدا بنووسە google gravity، پاش ئەوەی كلیكت لەسەر یەكەم هەڵبژاردە كرد ئەوا گشت نوسینەكانی گوگڵ دەكەونە خوارەوە وەك ئەوەی هێزی ڕاكێشان كاریگەری لێكردبێت.
8. گوگڵی خولاوە
ئەمجارە بنووسە google sphere، ببینە چۆن گووگڵ وەك زەوی دەخولێتەوە!
s:wishe

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.