لە دوا نوێکاریدا کۆمپانیای فەیسبوک تایبەتەمەندیەکی گرینگ و پێویستی بۆ مێسینجەر زیاد کردوەە ئەو تایبەتمەندیەش بریتیە لە زیادکردنی ڤیدیۆی بێدەنگ بۆ مێسینجەر.
بەر لە کەمێک فەیسبوک لە رێگای پەیجی فەرمی میسینجەر لە فەیسبوک بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ئاماژەی داوە بە خزمەتگوزاری ڤیدیۆی خێرا لەگەڵ نوسین بۆ مێسینجەر زیاد کرا.
لە رێگای ئەم تایبەتمەندیەوە دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکەتدا لە گفتوگۆ بیت بە نوسین و لە هەمان کاتیشدا ڤیدیۆ بکەیتەوە بە واتای تێکەڵ کردنی نوسین و ڤیدیۆ بەیەکەوە ئەم تایبەتمەندیە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی ڤیدیۆ بکەیتەوە بە شیوەیەکی خێرا و بێ دەنگ.
ئەم خزمەتگوزاریە جیایە لەگەڵ خزمەتگوزاریی ڤیدیۆ کۆڵی فەیسبوک کە بەر لە ساڵیک فەیسبوک زیادی کردووە بۆ مێسینجەر ئەمەیان تێکەڵەیەکە لە نێوان چاتی نوسینەکەی و ڤیدیۆ بە یەکەوە .
بۆ کار کردن بەم خزمەتگوزاریە پێویست دەکات دوا وەشانی مێسینجەر لە پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر داونڵۆد بکەیت کە بۆ زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەکان چووە ئەو مۆبایلانەش کە بۆیان نەچوە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوانیش ئەم نوێگەریە نوێیەی مێسینجەر لە رێگای نویکردنەوەی پڕۆگرامەکانیان بۆیان دەچێت.