زانستی تەجوید یەکێکە لە نەرمەواڵە کوردییە کەم وێنانەی کە بەردەستە بۆ ئەندرۆید، ناوەڕۆکێکی بەبەهای هەیە و سوود گەلێکی زۆر بە مسوڵمانان دەگەیەنێت، مەبەستی نەرمەواڵەکە بریتییە لە فێربوونی زانستی خوێندنەوەی قورئان (تەجوید) کە ئارەزووی زۆرێک لە مسوڵمانانە.
زۆرتر دەربارەی بزانە و پێش بەکارهێنانی چاو لە ڕێساکانی بەکارهێنانی نەرمەواڵەکە بکە:
خوێندنه‌وه‌ی قورئان و تێگه‌یشتن و تێڕامان لێی فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه ، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌جوانی و بێ هه‌ڵه ئه‌م كتێبه بخوێنینه‌وه و زیاتر چێژ وه‌ربگرین له خوێندنه‌وه‌ی پێویسته یاسا و ڕێساكانی خوێندنه‌وی بزانین و په‌یڕه‌وی بكه‌ین له كاتی خوێندنه‌وه‌دا . خودای گەورە لە بەشێک لە ئایەتی ژمارە ( ٤ ) لە سورەتی ( ألمُزَّمِّل ) فەرموویەتی ( وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا )
واتە: کاتێک قورئانت خوێندەوە پیتەکانی ڕوون بکەوەو بەلەسەرخۆیی بیخوێنەوە.
“وه ئه‌وه‌ش نایاته جێ مه‌گه‌ر به په‌یڕه‌وی كردن له‌م یاسا و ڕێسایانه نه‌بێ ”
ئه‌م نەرمەواڵەیە به 14 چوارده ڕووكاری جیاواز به‌رده‌سته ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ بی گۆڕێ به ئاره‌زووی خۆی ، وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌توانێ فۆنتی ته‌واوی نەرمەواڵەکە بگۆڕی به‌و فۆنته‌ی كه له نەرمەواڵەکدا دا هه‌یه ، بابه‌ته‌كانیش به شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان ڕوونكراونه‌ته‌وه له‌ڕێی ده‌نگ و ڤیدیۆ و وێنه‌وه تا زیاتر له لای به‌كارهێنه‌ر ڕوون بێت و لێی تێبگات .