ڤایرۆسێکی نوێ ھەموو ئامێرەکانی کۆمپیوتەری ئەوروپای دا و بووە ھۆی ھاککردن و لەکارخستنیان.
بەکارھێنەران توشی سەرسورمان کردوە بەدەرکەوتنی نامەیەکی نادیار لەسەر شاشەکەیان کەداوای ٣٥٠ دۆلاری لێ دەکردن بەدراوی بیتکۆین.
رووسیاش بەئامانجی سەرەکی ئەو ڤایرۆسە دانرا بەوپێیەی کۆمپانیای ئاسایشی زانیاریی (کاسپەرسکای لاب) رایگەیاندووە کەکۆمپیوتەرەکانی ئۆکراین و تورکیا وئەڵمانیاش توشی ئەم ڤایرۆسە بوون
وتەبێژی کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کەڤایرۆسەکە بە(کەروێشکە خراپەکار) ناسراوە و توشی چەندین کۆمپیوتەری میدیای رووسی بووە لەوانەش ئاژانسی ھەواڵی ئەنترفاکس و وێب سایتی فۆنتانکا.
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆدیساش رایگەیاندوە کەڤایرۆسەکە لەکۆمپیوتەرەکانی داوە، سەرباری میترۆی تونێلەکانی شاری کییفی پایتەختی ئۆکراین.
تائێستاش مەودا و کاریگەرییەکان و ھێرشی داھاتووی نەزانراوە.