ئایا یەکەی بنچینەیی سیستەم (System Unit) چییە؟!

 

بەناوی شَدِيدُ الْعِقَابِ

الله

پێشەکی/ ئەم بابەتە بابەتێکی بنچینەیی و زۆر سەرەتاییە سەبارەت بە ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر و یەکێکە لە گرینگرین بابەتەکان کە پێویستبوو لە سەرەتای زنجیرەی ناساندنی پارچەکانی کۆمپیوتەر باسمان لێوەکردبا ، لەبەر ئەوەی بەرپرسی سەرەکی تەواوی پارچەکانی کۆمپیوتەرە و ئەتوانین بڵێین باوکێکە بۆ تەواوی ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر بەکورتی ئەتوانین وەک هاوسەرێک بۆ ڕووتەختی دایک (Motherboard)ـــی دابنێین ، و هەروەها وەک هەمووجار ئاماژە بەوە ئەدەم کە ئەم بابەتە بە وشەی کوردی پەتی داڕێژراوە و لە هەمبەردا وشە بیانییەکەی خراوەتە نێو دوو کەوانەوە لەپێناو زیندووکردنەوەی زمانی کوردی پەتی و بەستانداردکردنی زمانی دایک لەگەل تەکنەلۆژیای سەردەم تاکو بتوانین بەدیلێک بۆ هەر وشەیەکی بیانی تۆماربکەین و هەروەها بۆ بەکلتورکردنی تەکنەلۆژیا و جێگیرکردنی وەک بەرهەمێکی نێوخۆیی ، و وەک هەمیشە بە ئاماژەکردن بەوەی کە “بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە خوێنەر پێویست ناکا کە شارەزایی لە هیچ یەک لە ڕەقەکاڵاکان هەبێ و ئەتوانێ بە بابەتێکی سەرەتایی و ناساندنێکی کۆمپیوتەر سەیری ئەم بابەتە بکا“ کۆتایی بەم پێشەکیە دێنم.

 
یەکەی بنچینەیی کۆمپیوتەر کە لەهەمان کاتدا ناسراوە بە (System Unit) بریتییە لە بۆکسێک کە تەواوی پارچە سەرەکی و پێویستەکانی سیستەمێکی کۆمپیوتەر لەخۆ دەگرێ کە بریتیین لە: (ڕووتەختی دایک Motherboard – یەکەی چارەسەر CPU – بیرگەی کاتی RAMپارچە نیشتووەکان Chipsets – هتد…) ئەمەش واتە ئەم بۆکسە تەواوی ئەو پێکهاتانە لەخۆ دەگرێ کە کۆمپیوتەر پێویستی پێیەتی بۆ بەڕێکردنی کارەکانی و بەشێوەیەکی گشتی وا دیزایین کراوە کە تەواوی پارچە بنچینەییەکانی کۆمپیوتەر لە پارچە دەرەکیەکان (Peripheral Devices) جیابکاتەوە بۆ نموونە: (تەختەکلیک Keboard – چاودێر Monitor – مشک Mouse – هتد…).

 

 
ئایا وشەی System لێرەدا بە مانای چی دێ؟!

 
هەر وەک ئەوەی ئاشکرایە کە بە زۆری وشەی سیستەم بۆ لایەنی نەرمەکاڵا (Software) زیاتر بەکاردەبردرێ و هەر ئەمەش وامان لێدەکا کە بە بیستنی ئەم وشەیە ڕاستەوخۆ بیر و هۆشمان بەرەو ڕێڕەوی نەرمەکاڵاکان ڕامان بکێشێ بە دیاریکراوی (وەگەڕخەر OS) هەرچەندە ئەم دوو زاراوەیە دوو شتی لێک جیان بەڵام لاوازی زمانی کوردی پەتی وای کردووە کە زۆربەی زاراوە هاوشێوەکان لەیەکتر جیانەکەینە ئەمەش لەکاتێکدا کە لەسەرەتای دامەزراندنی بنچینەی تەکنەلۆژیا لە وڵاتەکەماندا پەنا براوەتە بەر وشە بیانییەکان لەبڕی دۆزینەوە و تۆمارکردنی وشەیەکی کوردی پەتی تایبەت بە ئامانجەکە ، هەر بۆیەش بە پێویستم زانی ڕوونکردنەوە لەسەر وشەی (System) بدەم کە لێرەدا بە باڵی ڕەقەکاڵاکانەوە هەڵواسراوە و مەبەست لێی (کەیسی کۆمپیوتەرە) وەک ئەوەی لە خوارەوە دیارە.
hqdefault
ئایا چەند جۆر لە یەکەی بنچینەیی کۆمپیوتەر (System Unit) مان هەیە؟!
کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری یەکەی بنچینەیی کۆمپیوتەر (System Unit) کە لەهەمان کاتدا ناسراوە بە (Computer Case) زۆرن بەڵام ئێمە پۆلێانیان ئەکەین زۆر دوو کۆمەڵە کە یەکەمیان کۆمەڵەی سەرچاوە کراوە (Open Source) ـــەکانن و دووەمیان کۆمەڵەی سەرچاوە داخراو (Close Source)ــــەکانن کە  نموونەش بۆ هەر یەکیان بریتیین لە کۆمپانیای IBM کە پۆلێن دەکرێ لە ڕیزی کۆمپانیاکانی بواری سەرچاوە کراوە (Open Source) و هەروەها کۆمپانیای Apple کە پۆلێن دەکرێ لە ڕیزی کۆمپانیاکانی بواری سەرچاوە داخراو (Close Source).

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.