ئایا LCD چییە؟! چەند جۆر ڕوونمامان هەیە؟ جیاوازیان چییە؟!

ڕوونمای کڕیستاڵی ڕوون (Liquid Crystal Display) بریتییە لە جۆرە بۆردێکی تەخت کە Liquid Crystal ـــەکان بەکار دێنێ بۆ گواستنەوەی دیمەنەکان و لە چەندان پیشەسازی گرینگدا بەکاردەهێندرێ کە بە شێوەیەکی بەرچاو ئەتوانرێ لە هەریەک لە ئامێرەکانی: (مۆبایلە زیرەکەکان ، تەلەفزیۆنەکان ، مۆنیتەری کۆمپیوتەرەکان ، هتد…) بە ئاسانی ببینرێ.

ڕوونمای جۆری LCD هەنگاوێکی هەرە گەورەی لە جیهانی ئەمڕۆی تەکنەلۆژیادا دروست کرد بەوەی کەجێگەی تەواوی ڕوونماکانی پێش خۆی گرتەوە لەوانە: LED کە لە بابەتێکدا بە درێژی باسمان لێوە کردووە و GPD کە کورتکراوەی Gas-Plasma Display ـــە کە بریتییە لە ڕوونمایەکی ئاسایی ڕەنگ سوور کە لە کۆمپیوتەرە هەرە کۆنەکاندا بەکاردەهێندرا ، و جێی سەرنجە کە ئەو تایبەتمەندیەی ڕوونمای جۆری LCD گەیاندە ئەمڕۆ بریتییبوو لە باریکی ڕوونماکە لەبەر ئەوەی کە لە ڕوونمای جۆری CRT کە کورتکراوەی Cathode Ray Tube ــــە باریکتر بوو.

تێبینی/ ڕوونمای جۆری CRT کە پێشووتر بەکاردەهات وەک ڕوونما ئەوکاتە وێنەی ئەگواستەوە کە کاتێ گورزەیەک لە ئەلیکترۆن بە ڕوونماکەدا جووڵەیان بکردایە.

وە ئەو پاڵنەرەی کە وای کرد ڕوونمای جۆری LCD ببێتە جێگرەوەێ هەردوو ڕوونمای جۆری LED و GPD ئەوەبوو کە ڕوونمای جۆری LCD پێویستی بە بڕێکی کەمتر لە وزە هەبوو بۆ گواستنەوەی وێنەکان ئەمە لە کاتێکدا کە هەردوو ڕوونمای پێش خۆی بڕێکی زۆرتر وزەیان پێویست بوو و بە قورسی وێنەکانیان ئەگواستەوە و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خاو بوون لە پشاندانی هەر وێنەیەک کە دەبوو چەند چرکەیەک بوەستی تاکو بە تەواوەتی پشان بدرێ.

شایەنی باسە کە هەروەکو چۆن LCD ـــەکان توانیان شوێنی ڕوونما کۆنەکانی پێش خۆیان بگرنەوە بە هەمان شێوەش لە ئێستادا لە هەوڵ و نوێکاریدان تاکو بتوانن شوێنی OLED ــــش بگرنەوە کە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لە جیهانی ئەمڕۆماندا.

ئایا LCD ـــەکان چۆن کار دەکەن؟!

ئەم ڕوونمایە لە ملیونان پیکسڵ بەرهەم هێنراوە و هەر ئەمەش وای کردووە کە کوالێتی پشاندانی وێنەکانی بەندبێ لەسەر ژمارەی پیکسڵەکان ، و بۆ نموونە ڕوونمایەک بە کوالێتی 4K پێکهاتووە لە 3840×2160 یاخوود زیاتر لە 4096×2160 پیکسڵ و جێی سەرنجە کە هەر پیکسڵێک لە پیکسڵەکان پێک هاتووە لە 3 پیکسڵی لاوەکی (Subpixels) و هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە سوود لە تەکنیکی RGB کە کورتکراوەی هەرسێ ڕەنگی سوور RED و سەوز GREEN و شین BLUE ـــە دەبینێ بۆ جیاکردنەوەی ڕەنگەکان و پشاندانی وێنەی ڕەنگاوڕەنگ (ملەوەن) هەرسێ پیکسڵە لاوەکیەکانی نێو پیکسڵەکان واتە (SubPixel)ـــەکان هەڵدەستن بە تێکهەڵکێشکردنی هەرسێ ڕەنگەکە و ڕەنگێکی جیاواز لەو سێ ڕەنگە پێک دەهێنن و وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگ پێشکەشێ چاوی بینەر ئەکەن ، و جێگای باسە کە کۆنتڕۆڵکردن و کارکردنی ئەم پیکسڵانە لە ڕووی تێکهەڵکێشکردنی ڕەنگەکانەوە جیاوازە لە هەر یەک لەم ڕوونمایانە: (CRT و LED و LCD) و جێی تێڕامانە کە هەریەک لە ڕوونما نوێیەکانی سەردەم ئەم تێکهەڵکێشکردنە بە جۆرێکی تایبەت کۆنتڕۆڵ دەکات.

پیکسڵەکان چۆن یارمەتی دروستکردنی وێنەکان ئەیەن؟!

سەرەتا پێش هەموو شتێک پێویستە تێبینی ئەوە بکەین کە LCD ـــەکان بە تیشکی دواوە واتە بەشێوەی (backlight) ڕووناکی دەدەنەوە و بە یارمەتی وزەی کارەبا دەستدەکەن بە جوڵەکردن و دەستبەکاربوون و بە پێچەوانەوە لە کاردەکەون و دەکوژێنەوە ، و هەروەها لە هەردوو ڕووی پێشەوە و پشتەوەی پیکسڵەکان فلتەرێکی شوشەیی جەمسەرداری جێگیر کراوە و لە نێوان هەردوو فلتەرەکەدا Liquid Crystal ــــەکان بوونیان هەیە کە بە یارمەتی وزەی کارەبا دادەگیرسێن و دەکوژێنەوە و بەم شێوازە وێنەکان دەگوازنەوە.

چەند جۆر LCD مان هەیە؟!

چوار جۆر لە LCD مان هەیە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

+ ڕوونمای Twisted Nematic (TN)
+ ڕوونمای In Panel Switching Dysplay (IPSD)
+ ڕوونمای Vertical Aligment Panels (VAPs)
+ ڕوونمای Advanced Fringe Field Switching (AFFS)

جیاوازی نیوان LCD و OLED چییە؟!

ڕوونمای جۆری OLED یەک شوشەی پلاستیکی بەکاردەهێنێ بە بەراورد لەگەڵ LCD ـــەکان کە دوو دانە بەکاردێنن ، چونکە OLED پێویستیان بە Backlight نیە هاوشێوەی LCD ـــەکان و ئەو ئامێرانەی کە OLED بەکاردێنن وەکو تەلەفزیۆن باریکترن لەو ئامێرانەی کە LCD بەکاردێنن و هەروەها ڕەنگی ڕەشیان زۆر قوڵترە (تۆخترە) بەبەراورد بە LCD ـــەکان ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە هەر پیکسڵێک لە OLED ـــەکاندا بە شێوەی تاک داگیرساوە و کار دەکا ، و تایبەتمەندیەکی هەرە گەورەیOLED ئەوەیە کە توانای کارکردنی هەیە هەتا ئەگەر بەسەر خۆیدا بچەمێندرێتەوە ، وەک ئەو مۆبایل و تەلەفزیۆنانەی کە ئێستا ئەبینرێن و نموونەش بۆ ئەمە بەرهەمێکی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەتوانین بەرچاو بخەین بەناوی: Controversial Galaxy Fold یاخوود لە بەرهەمی iPhone X کە ڕوونماکانیان ئەتوانرێ بەسەر یەکتردا بشکێندرێنەوە و هەر لەم حاڵەتەشدا کاربکەن بەبێ کێشە ، و هەروەها لایەنی خراپی ڕوونمای OLED ئەوەیە کە لە ڕووی نرخەوە زۆر گرانە و کاتێک کە گڕ دەگرێ وەک ئەو ڕوونمایانەی کە لەسەر بنچینەی Plasma بنیادنراون ئەسووتێن!!

باشە ئەی جیاوازی نێوان هەردوو ڕوونمای سەرەوە و ڕوونمای QLED چییە؟!

ڕوونمای QLED کە کورتکراوەی Quantum Light-emitting Diode ــــە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە بەرهەم هێنراوە و لە تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سەر بە کۆمپانیای سامسۆنگ دەتوانرێ ببینرێن ، و QLED ـــەکان بەهەمان شێوەی LCD ـــەکان کار دەکەن و ئەتوانرێ بە جۆرێک لە LCD هەژمار بکرێ ، بەڵام تەنیا جیاوازی ئەوەیە ڕەنگ و ڕووناکیەکەی بەهێزتر و ڕوونترە بەبەراورد لەگەڵ LCD ـــەکان.

و بە کورتێ گەر جیاوازیەک بکەین لە نێوان QLED  و OLED ئەتوانێن بڵێین کە ڕووناکی QLED بەهێزترە و بە ئاسانی گڕ ناگرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.