رۆژی 19-8-2016، چل و نۆهه‌مین ساڵیادی له‌دایكبونی ساتیا نادێلا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بوو كه به‌ناوبانگترین كۆمپانیای بواری به‌رنامه‌ی و سیستمی كۆمپیوته‌ره.
نادێلا كه ئه‌ندازیارێكی هندییه، له 19-8-1967 له‌دایكبووه‌و یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری نا ئه‌مه‌ریكی مایكرۆسۆفته له‌مێژووی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌دا.
له‌شوباتی 2014ه‌وه گه‌یشتووه‌ته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مایكرۆسۆفت و جێگه‌ی ئه‌فسانه‌ی سۆفتوێر، ستیڤ باڵمه‌ری گرتووه‌ته‌وه كه بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مایكرۆسۆفت بووه. نادێلا خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و دواناوه‌ندی له‌خوێندنگه‌یه‌كی حكومی شاری حه‌یده‌ر ئابادی هندستان ته‌واوكردووه‌و پاشان بۆ خوێندنی ئه‌لیكترۆنیك و ئه‌ندازیاریی په‌یوه‌ندییه‌كان چووه‌ته زانكۆی مانیپاڵی وڵاته‌كه‌ی.
له‌ساڵی 1988 پاش ده‌رچوون له زانكۆی مانیپاڵ، چووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌بواری زانستی كۆمپیوته‌ر له‌زانكۆی ویسكۆنسن. هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌به‌ڕێوه‌بردنی بیزنس له‌سكوڵی بیزنسی زانكۆی شیكاگۆ كه هه‌ر له‌ئه‌مه‌ریكایه به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م ئه‌ندازیاره له‌ساڵی 1992 په‌یوه‌ندیكردووه به كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه. به‌درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له‌مایكرۆسۆفت، رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌به‌شی بینگی مایكرۆسۆفت وه‌رگرتووه‌و به‌شدارێكی كاریگه‌ری په‌ره‌پێدانی ئه‌و به‌شه بووه كه ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی گه‌ڕانی سه‌ربه مایكرۆسفته.
هه‌روه‌ك رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌چه‌ند ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی مایكرۆسۆفت وه‌ك سێرڤه‌ری داتابه‌یس و ویندۆز و چه‌ند توڵێكی تردا گێڕاوه. یاریده‌رێكی باشیش بووه له‌په‌ره‌پێدانی ئه‌و ڤێرژنه‌ی ئۆفیس كه پێی ده‌ووترێت ئۆفیس 365. مایكرۆسۆفت ده‌ڵێت، ئه‌م ڤێرژنه‌ی ئۆفیس یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی خێراترین گه‌شه‌ی هه‌یه.
له‌ڕوی ژیانی تایبه‌تیشه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری مایكرۆسۆفت له‌ساڵی 1992 واته هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ی په‌یوه‌ندیكردووه به مایكرۆسۆفته‌وه، هاوسه‌رگیری كردووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی خۆشه‌ویستی سه‌رده‌می قوتابخانه بووه.
ئه‌م ژن و مێرده كوڕێك و دوو كچان هه‌یه‌و پێكه‌وه له‌شاری بێلێڤیوی ویلایه‌تی واشنتن ده‌ژین. ئه‌م پیاوه وه‌ك زۆربه‌ی هاوڵاتیانی هندستان، هانده‌رێكی گه‌وره‌ی یاری كریكێته‌و له‌ڕابردوشدا به‌شێك بووه له‌تیمی كریكێتی قوتابخانه‌كه‌ی.
نادێلا له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی حه‌یده‌رئاباد، رایگه‌یاندووه كه یاریكردنی كریكێت فێری كاری به‌كۆمه‌ڵ و سه‌ركردایه‌تیكردنی، كردووه.
له‌ڕوی ئه‌ده‌بیشه‌وه، ئه‌م پیاوه زۆر حه‌ز له‌شیعر ده‌كات. له‌میانه‌ی كورته ژیاننامه‌كه‌یدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ره‌سمی مایكرۆسۆفتدا دابه‌زیوه، خوێندنه‌وه‌ی شیعر له‌لیستی ئاره‌زووه‌كانیدا ریزكراوه.
له‌ڕوی موچه‌شه‌وه، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره جێبه‌جێكاره‌ی مایكرۆسۆفت، موچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 84 ملیۆن دۆلار.
s:knnc