ئایا Peripheral Deviceـــەکان چیین؟!

بەناوی ولي امر المسلمين (الله)

الله

پێشەکی/ ئەم بابەتە بە وشەی کوردی پەتی داڕیژراوە و لە هەمبردا بە وشەی ئینگلیزی لە نێو دوو کەوانەدا ئاماژەی پێ کراوە ،و ئامانج لە نوسینی ئەم بابەتە پتەوکردنی بناغەی سەرچاوە کوردیەکان و لاوازکردنی زۆرداری زمانە بیانییەکانە لە گەلەکەماندا ، وەک ئەوەی دیارە کە لەپای هەبوونی ئەم هەموو سەرچاوە کوردیە هێشتان بۆ بابەتێکی بچوک و سەرەتایی تاکی کورد پێویستە ڕێگایەکی قورس بگرێتەبەر بۆ پڕکردنەوەی خانە بەتاڵەکانی مێشکی خۆی ، لە ڕاپۆرتەکانی تێک ئای هاوشێوەی ئینسایکۆڵۆپیدیای ئازادی جیهانی ئەو بابەتانەی کە پێشتر نوسراونەتەوە و باسیان لێوە کراوە بەستەرەکەیان لکێندراوە بە وشەی ئاماژەپێکراو کە بە کلیک کردن لەسەر ڕووی وشەکە خوێنەر ڕەوانەی بابەتەکە ئەکرێت و ئەتوانێ ڕێڕەوی زانستی خۆی درێژتر بکاتەوە و بە مێشکێکی پڕ لە زانیاری لە دەروازەی ڕایەڵەیی تێک ئای بچێتە دەرەوە ، و لە کۆتایی ئەم پێشەکییە پێم خۆشە کە بلێم بۆ ئەوەی خوێنەر دەست بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە بکا هیچ پێویست بە هەبوونی زانیاری ورد و ئاسا ناکا بۆ تێگەیشتن لە بابەتەکە تەنیا زانیاری سەرەتایی لەسەر ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵای کۆمپیەتەر بەسە بۆ تێگەیشتن لێی.

ئامێرە لاوەکییەکان (Peripheral Devices) کە لە هەمان کاتدا ناسراون بە Computer Peripheral یاخوود I/O Devices بریتیین لە پارچە ئامێری دەرەکی یاخوود ناوەکی کە توانای پەیوەستبوونیان هەیە بە کۆمپیوتەر یاخوود هەر ئامێرێکی تری دیجیتاڵی بۆ ڕاپەڕاندنی هەندێک فرمانی دیاریکراو کە ئەتوانین بڵێین بە گشتی یارمەتی بەکارهێنەران ئەدەن کە کۆنتڕۆڵی کۆمپیوتەرەکەیان بکەن بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەژداری فرمانە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەر ناکەن ، بۆ نموونە بەژداری لە کاری ژمێریاری و ڕاپەراندنی ئەرکەکانی یەکەی چارەسەر (CPU)ــــدا ناکەن ، و لەگەڵ ئەوەی کە ئامێری سەرەکی نین بەڵام کۆمپیوتەرەکان توانای مامەڵەکردنیان هەیە لەگەڵ ئەم ئامێرانەدا کە بریتیین لە: (ماوس Mouse – تەختەکلیک Keyboard – چاودێر Monitor) ، و هەروەها جێی سەرنجە کە لەگەڵ ئەوەی ئەو ئامێرە ناوبراوانەی سەرەوە بنچینەیی نین بەڵام خۆیان وەک ئامێری بنچینەیی و گرینگ دەنرخێنن بۆ مامەڵەکردن و ڕاپەڕاندنی کارەکان لە نێوان بەکارهێنەر و خوودی کۆمپیوتەرەکەدا.

ئێستا با زیاتر ڕوونی بکەینەوە کە Peripheral Deviceــــەکان چین و چۆن کار دەکەن؟!

هەر وەک لەسەرەوە باسمان کرد کە ئەم ئامێرانە پارچەی پێویست و سەرەکی کۆمپیوتەر نین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی خۆیان هەیە و ڕۆڵێکی گرینگیان هەیە لە ڕێکخستنی فرمانەکانی (I/O) دەسەڵات/نێردراوی بەکارهێنەر (input) و ئەنجام/بەرهەمی کۆمپیوتەر (Output) بۆ کۆمپیوتەر و وەک یارمەتیدەرێک لەگەڵ کۆمپیوتەرەکان کاردەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان بەکارهێنەر و کۆمپیوتەرەکەدا بەڵام بەژداری هیچ ژمێرکاریەک ناکەن لەنێوخۆیی کۆمپیوتەرەدا ، و شایەنی باسە کە Peripheral Deviceــــەکان بە چەند ڕێگەیەک پەیوەست ئەبن بە کۆمپیوتەرەوە کە ئەوانیش بریتیین لە دەرچەکانی (COM – USB – SATA).

ئایا چەند جۆر ئامێری لاوەکی (Peripheral Device) مان هەیە و چی و چین؟!

بە شێوەیەکی سەرەکی سێ جۆر لە ئامێری لاوەکیمان هەیە کە دابەش دەبن بەسەر ئەم سێ هاوپۆلانەدا کە بریتیین لە: (Input – Output – Storage Devices) و هەر یەک لەمانە کارێکی جیاواز ئەنجام ئەدا لەوەی تر بۆ نموونە: Input بەرپرسە لە تەواوی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن بەکارهێنەرەوە ڕەوانە دەکرێن بۆ کۆمپیوتەر و دەیانگۆڕێ بۆ زانیاری گونجاو کە کۆمپیوتەر بتوانێ لێیان تێبگا و مامەڵەیان لەگەڵدا بکا بۆ نموونە تەختەکلیک (keyboard) لەگەڵ هەر لێدانێک لە دووگمەکان لێدانەکان ئەگۆڕێ بۆ پیت و لەسەر ڕوونمای کۆمپیوتەر دەردەکەون و هەروەها Output ــــەکانیش دیجیتاڵ سیگناڵەکان دەگۆڕن بۆ زانیاری ورد کە بەکارهێنەر بتوانێ لێیان تێبگات و مامەڵەیان لەگەڵدا بکات نموونەش بۆ Outputــــەکان Projectors و 3D Printers و Speakers و هەرچی Storage Peripheral یشە بەرپرسن لە ئاڵوگۆڕ و خەزنکردنی زانیاری و نموونەی ئەم ئامێرانەش بریتیین لە: (Hard Drive – CD-ROM – DVD Drives – Flash Memory Devices).

لە ڕاستیدا ژماردنی تەواوی ئەو ئامێرانەی کە لە چینی ئامێرە لاوەکیەکان (Peripheral Devices) هەژمار ئەکرێن شتێکی تا حەدێکی وەسەت ئەستەمە بەڵام ئەتوانین نموونەی ئەو ئامێرانەی کە بەبەردەوامی بەکاردەهێندرێن بخەینە ڕوو کە بریتیین لەم ئامێرانەی خوارەوە:

• Mouse.
• Keyboard.
• Printer.
Monitor.
• Webcam.
• 3D Printer.
• Scanner.
• Speakers.
• External Drive.
• USB Flash Drive.
• CD-ROM.
• Projectors
• DVD Drive
• HARD Drives

وە چەندان ئامێری تریش ، و جێی باسە کە هەندێک ئامێر هەن کە ئەرکی هەردوو هاوپۆلی Input/Output جێبەجێدەکەن کە ناسراوترینیان بریتیین لە: (Network Interfaces – Modems – Routers – Webcams … هتد).

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.