زۆرێک لە ئێمە رۆژانە سەردانی ماڵپەر و پێگە و مەکۆ کان دەکەین ، لەگەڵ سەردانکردنی پێگەکان دەبینین زۆربەی زۆریان پێویستیان بە خۆ تۆمار کردن هەیە و بۆ هەر خۆتۆمارکردنێکیش پێویستت بە ئیمەیڵ دەبێت ، لەوانەیە ئێمە ئیشێکی بچوک مان هەبێت و تەنها جارێک سەردانی ئەو پێگەیە بکەین بەڵام خۆ تۆمارکردنێک و دروست کردنی ئیمەیڵێک پێوستی بە کاتێکی زۆر هەبێت و زۆر کاتیش دروستکردنی ئیمەیڵ پێویستی بە ژمارە مۆبایل هەیە و کە ئەمەش وا دەکات ئێمە بە درەنگ تر کارەکانمان بە ئەنجام بگەیەنین .ئەوەی گرنگە ئێمە زۆرجار نامانەوێت ئیمەیڵی تایبەتی خۆمان بۆ هەندێک کار بەکار بێنین لەبەر ئەوەی لە دوای بەکارهێنان بێزار دەبین بە هۆی هاتنی ئیمەیڵێکی زۆر بۆ ئیمەڵە تایبەتیەکەمان .

بۆ ڕزگار بوون لە بەکارهێنانی ئیمەڵی تایبەتی لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە بابەتێک کە ئەویش بەکارهێنانی ئیمەیڵ ی کاتییە ( Temporary Email) . کە بەکارهێنانی کاتێکی زۆرمان بۆ دەگێڕێتەوە و وا دەکات کە ئێمە هەڵنەسین بە دروستکردنی ئیمەیڵ بەڵکو بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئەم شێوازە ئیمەیڵە بەکار بهێنین و کارەکانمانی پێ ئەنجام بدەین .

ئیمەیڵی کاتی چییە ؟

ئیمەیڵی کاتی هەر وەک لە ناوەکەیەوە دیارە بریتییە لە ئیمەیڵێک کە بۆ ماوەیەکی کەم چالاکە و بەکاردێت ، لەلایەن چەند سایتێکەوە دەخرێتە بەردەم بەکارهێنەران ، بۆ ماوەیەکی کەم چالاکە و دوای ئە ماوە کەمەی کە بۆی دیاری کراوە نامێنێت و دەسڕێتەوە یاخود خۆمان هەڵدەستین بە سڕینەوەی پاش بەکارهێنانی .

 

سایت و ئیمەیڵی کاتی زۆرە بۆ ئەم کارە بەڵام من لێرەدا باشترینیان بەکاردێنم کە بە ویستی خۆمان ئیمەیڵ دەنوسین و بەکاری دەهێنین :

کلیک لێرە بکە

ڕووکار و چۆنیەتی بەکارهێنانی لەم وێنەیەدا ببینە :

A

تێبینی : ئەم ئیمەیڵە بۆ هیچ کارێکی تایبەتی خۆت بەکار مەهێنە ، چونکە وەک لە سەرەوە باس کراوە کاتیە و دوای ئەو ماوەی بۆی دیاری کراوە لەناو دەچێت .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.