ئایا Chipsetــــەکان چین؟!

 

بەناوی عالم الغیب (الله)

الله

 

پێشەکی/ وەک هەموو ڕاپۆرتەکانی تر پێم خۆشە سەرەتا ئاماژە بەوە بدەم کە ئەم بابەتەش بێنازنەکراوە لە وشەی کوردی پەتی و بە گشتی بە وشەی کوردی پەتی خەمڵێندراوە ، و ئامانجی تێک ئای لە نووسینی ئەم ڕاپۆرتانە هۆشیارکردنەوە و قوڵبوونەوەیە بەنێو بەشەکانی کۆمپیوتەر ، تاوەکو تاکی کورد واز لەو پەیڤانە بێنێ کە ساڵانێکی زۆرە لەسەر دەمی وەچەرخ ئەکا وەک (RAM – ROM – HARD – CPU – هتد…) ئەمەش لەکاتێکدا کە سەرچاوەی کوردی یاخوود باشتر وایە بڵێم تاکی کورد حەزی بە قوڵبوونەوە بەناو بابەتەکان نییە و تەنیا پارچە زانیاریەکی کورت بەسە بۆ ئەوەی خۆی پێ هەڵکێشێ ، مەبەستم لە دەربڕینی ئەم وشانە هەرگیز بێڕیزی و کەمکردنەوەی تاکی کورد نییە چونکە هەموومان ئەزانین کە کوردیش هەر وەک نەتەوەکانی تر توانای خۆبەرەوپێشبردنی هەیە و لەنێوماندا بە هەزاران فەیلەسوفمان بەخاک سپاردووە و بەهەزارانی تر وا لە گەشەکردن و بەرەوپێشچووندان ، نامەوێ چێتر ئەم پێشەکییە لە کاتی خوێنەر بگرێ بۆیە بە ئاماژەکردن بەوەی کە بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە خوێنەر پێویستە شارەزایی سەرەتایی لە ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر و شێوازی کارکردنیان هەبێ کۆتایی بەم پێشەکیە دێنم.

پارچە نیشتووەکان (Chipsets) بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ڕووتەختی دایک (Motherboard) دەردەکەون کە بەرپرسی سەرەکی ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی پەیوەندیەکانی نێوان یەکەی چارەسەر (CPU) و بیرگەی کاتی (RAM) و پارچە لاوەکیەکانی تر (Peripheral Device)ــــن و یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانیشیان ئەوەیە کە بڕیار لەسەر ئەوەیە ئەیەن کە ڕووتەختی دایکی کۆمپیوتەرەکەت توانستی پشتگیریکردنی چەند پارچەی بەهێز و خێرای هەیە یاخوود توانای پشتگیریکردنی چەند دەرچەی USB هەیە.

 
جێی سەرنجە کە پارچە نیشتووەکان (Chipsets)ــــی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن Intel و AMD ـــــەوە بەرهەمدەهێندرێن کە دوو کۆمپانیای ئێجگار گەورەی بواری بەرهەمهێنانی یەکەی چارەسەر (CPU) و پارچە نیشتووەکان (Chipsets)ــــن بەڵام بە ئاسایی ئەتوانرێ لە بەرهەمی کۆمپانیاکانی تریش بەدی بکرێن کە کۆمپانیاکانی (MSI – ASUS – ASRock) ناسراوترینی ئەم کۆمەڵەیەن کە بەکارهێنەری چیپەکانی هەردوو گەورە کۆمپانیای Intel و AMDـــــن.
گرینگە کە ئاماژەی پێ بکەم کە پێویستە لەکاتی کڕینی یەکەیەکی چارەسەر (CPU)ێکی نوێ ئاگاداری جۆر و مارکەی پارچەی نیشتوو (Chipset)ــــی کۆمپویتەرەکەت بیت چونکە هەر جۆرێک لەو پارچە نیشتووانە پشتگیری جۆرێکی جیاواز لە یەکەی چارەسەر (CPU) ئەکەن.

 

 

 
ئەم لیستەی خوارەوە جۆر و مارکەی پارچە نیشتووەکان (Chipsets)ــــی هەردوو کۆمپانیای Intel و AMD پشان دەدات:

CPU BrandChipset NameCPU Generation/ModeMarket
IntelZ59011th Gen Rocket LakeEnthusiast
IntelH57011th Gen Rocket LakeMainstream
IntelB56011th Gen Rocket LakeMainstream
IntelH51011th Gen Rocket LakeBudget
IntelZ49010th Gen Comet LakeEnthusiast
IntelH47010th Gen Comet LakeEnthusiast
IntelH41010th Gen Comet LakeMainstream
IntelB46010th Gen Comet LakeBudget
IntelZ3909th Gen Coffee LakeEnthusiast
IntelZ3709th Gen Coffee LakeEnthusiast
IntelH3709th Gen Coffee LakeMainstream
IntelB3659th Gen Coffee LakeBudget
IntelB3609th Gen Coffee LakeBudget
AMDTRX40Ryzen 3000 ThreadripperHigh-end desktop (HEDT)
AMDX570Ryzen 3000Enthusiast
AMDB550Ryzen 3000Mainstream
AMDA520Ryzen 3000 and Athlon processorsBudget
AMDX470AMD 2nd Gen RyzenEnthusiast
AMDX399Threadripper 2000 and 1000High-end desktop (HEDT)
AMDB4502nd Gen RyzenMainstream
AMDX3001st Gen RyzenEnthusiast small form factor
AMDA3001st Gen RyzenMainstream small form factor

 

ئایا Chipsetــــەکان دابەش دەبن بەسەر چەند جۆردا؟!

 
هەر چیپسێتێک بە شێوەیەکی گشتی دابەش دەبن بەسەر دوو بەشدا کە بە (Southbridge و Northbridge) ناوزەد دەکرێن کە هەر بەشەو فرمانێکی دیاریکراو ئەنجام ئەدا و پێکەوە پەیوەندی نێوان یەکەی چارەسەر (CPU) و پارچە لاوەکیەکان (Peripheral Devices) ڕێکدەخەن.

 
شایەنی باسە کە پردی باشوور (Southbridge) کە لە هەمانکاتدا ناسراوە بە تەوەری کۆنتڕۆڵکردنی نێردراو/ئەنجام (I/O Controller Hub) بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە یەکەی چارەسەر (CPU)ــــەوە نەبەستراوەتەوە ، و بە شێوەیەکی گشتی بەرپرسن لە ڕێکخستنی پەیوەندییە هێواشەکانی ڕووتەختی دایک (Motherboard) بۆ پارچە ئامێرەکانی I/O وەکو Computer Peripherals و Expansion Slots و HDDــــەکان.

 

و هەروەها پردی باکوور (Northbridge)کە لە هەمان کاتدا ناسراون بە تەوەرەی کۆنتڕۆڵکردنی بیرگە (Memory Controller Hub) بەرپرسن لە پێکەوەبەستنی پردی باشووری (Southbridge)ـــــەکان بە یەکەی چارەسەر (CPU)ـــــەوە و هەروەها بەرپرسن لە ڕێکخستنی پێویستیەکان بۆ پەیوەندییە خێراکان و سەرکردایەتی پەیوەندیەکانی (CPU – RAM ROM) و بەشێک لە پەیوەندییە بنچینەییەکانی I/O ــــەکان ئەکەن بۆ نموونە: پردە باکوورییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سیگناڵی ئامێرەکانی پەیوەندی جۆری I/O دەگەیێنن بە یەکەی چارەسەر (CPU) و یەکەی چارەسەییش فریکوێنسییەکانی پردە باکووریەکان (Northbridges) بەکاردێنن بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.