یوتیوب خزمەتگوزاری تاریکی بۆ ئەپڵیکەیشنەکەی زیاد ئەکا هاوشێوەی ios
کۆمپانیای یوتیوب لەم چەند مانگی ڕابردوو دا بڕیاری دابوو کە خزمەتگوزاری دۆخی تاریکی بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید زیاد بکات ، بۆ ئەم کارە یوتیوب پشتی بە نوسخەکانی سیستەمی ios بەستووە بۆ زیادکردنی دۆخی تاریک بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید.
ساڵی ڕابردوو یوتیوب خزمەتگوزاری دۆخی تاریکی بۆ دیسک تۆپی ماڵپەڕی خۆی زیاد کرد و لە ئێستادا بەکارهێنەران ئەتوانن لە بەشی ڕێکخستەکان ئەم حاڵەتە داگیرسێنن و بیکوژێننەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
فەیسبووک:: ئەوتۆڕەی کە لە ساڵی 2004 لە ڕێکەوتی 2004/2/4 دروستکراوە لە لایەن Mark Zuckerberg و Eduardo Saverin و Andrew McCollum و Dustin Moskovitz و Chris Hughes لە زانکۆی Harvard بنیات نراوە
کە لە سەرەتای دروستبوونیەوە تەنیا لەناو زانکۆکاندا بە مەبەستی زانیاری گواستنەوەی نێوان قوتابیان بەکار دەهێنرا بەڵام دوای ماوەیەک کە ئەم تۆڕە گەورە بوو لەنێوان خەڵکیدا بۆ کاری بازرگانی کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردن بەکار دەهێنرا و تا ئێساش لە جیهاندا یەکێکە لە گەورەترین تۆڕەکان کە بەکارهێنەری جۆراوجۆری لەخۆ گرتووە کە بەکارهێنەرانی زۆربەی هەرە زۆریان بۆ کاری بازرگانی کڕین و فرۆشتن بەکاری دێنن و هەندێکیشیان تەنیا بۆ کات بەسەربردن بەکاری دێنن لە ئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زیاتر لە 2Bilion بەکارهێنەری هەیە و یەکێکە لەو تۆڕانەی کە جیهانی پێکەوە بەستۆتەوە
کۆمپانیای فەیسبووک کە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی WhatsApp و Instagram و Oculus VR دەکات یەکێکە لە گەورەترین تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
داهاتی کۆمپانیاکە دەگاتە $40.653 billion دۆڵاری امریکی و هەروەها داهاتی کارمەندەکانی دەگاتە $20.203 billion دۆڵاری امریکی و داهاتی تەواوی کۆمپانیاکەش ئەگاتە $84.524 billion دۆڵاری امریکی و داهاتی هاوپشکەکانی فەیسبوکیش ئەکاتە $74.347 billion دۆلاری امریکی
و هەر لە سەرەتای بنیاتنانی پڕۆژەکە ماڵپەڕەکەیان لەسەر جۆری Social networking service ەکانە کە یەکێکە لە بەهێزترین سێرڤەری لەڕووی سکوێریتیەوە
جگە لەوەی کە لە ماوەی ڕابردودا کۆمپانیاکە توشی شکستێکی زۆر گەورە هات و ڕێژەی زیاتر لە %69 ی داهاتەکەی لەدەست لەبەر فرۆشتنی زانیاری بەکارهێنەران و بەڵام لەم ماوەیەدا زۆر ئاپدێیتی نوێی بۆ تۆڕەکەی زیاد کرد و دڵنیایی %100 ی دایە بەکارهێنەران کە چیتر کاری هاوشێوەی ئەمکارە ناکەن و کۆمپانیای فەیسبووکیش ڕایگەیان کە لەم ماوەیە بە نیازی کارێکی زۆر باشە و ئەیەوێ خزمەتگوزاری سڕینەوەی نامە لای کەسی بەرامبەر زیاد کات و لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزاریە بۆ چەند وڵاتێک زیاد کراوە و کۆمپانیاکە بە نیازە لە چەند مانگی داهاتوو بۆ تەواوی وڵاتانی جیهان زیاد بکا…
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە نوێترین وەشانی تۆڕی کۆمەڵایەتی WhatsApp دا ئەتوانیت سوود لە خزمەتگوزاری تەلەفۆنی دەنگ و وێنە بە گرووپ وەرگرن واتە ئەتوانن پەیوەندی گروپی 6 بۆ 10 کەس ببەستن