جیاوازی نێوان رووم و ڕام یه‌کێکه له گرنگترین پرسیاره‌کان که ڕه‌نگه له مێشکی ٣له‌سه‌ر٤ـی خوێنه‌رانی پێگه‌ی تێکدا ئایدا دروست بووبێت هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌کی کورت و پوخت جیاوازیه‌کانیتان بۆ ڕوون بکه‌ینه‌وه .
ده‌رباره‌ی بیرگه‌ی RAM
بیرگه‌ی ڕامی کۆمپیوته‌ر
بیرگه‌ی ڕام له‌په‌نا پرۆسێسه‌ردا داده‌نرێت تاوه‌کو خێرایی پرۆسێسه‌ری زانیاریه‌کان له‌لایه‌ن پرۆسێسه‌ره‌وه زیاتر بکات ، وه‌ک ئه‌زانین چه‌ندین جاریش وتوومانه که زانیاریه‌کان له هارده‌کاندا که‌ڵه‌که ده‌بن به‌ڵام خێرایی هارد له خێرایی پرۆسێسه‌ری سه‌ره‌کی (CPU) که‌متره وه پرۆسێسه‌ری تاوه‌کو بیه‌وێت کۆمه‌لێک زانیاری له هارده‌وه وه‌ربگرێت کاتێکی زۆری ده‌وێت هه‌ر بۆیه رامێک دروست کراوه که خێرایی زۆر له هارد خێراتره که له هه‌ر ساتێکدا ئه‌توانێت ئه‌و زانیاریانه‌ی که دێیته بگۆرێت ، له‌ناوه‌وه‌ی بیرگه‌ی ڕامدا زانیاری له به‌رنامه‌یه‌ک له‌کاتی کردنه‌وه‌یه‌یدا زه‌خیره ئه‌بێت ، وه‌ک کاتێک ئێوه پرۆگرامی فۆتۆشۆپ ئه‌که‌نه‌وه ، زنجیره‌یه‌ک له زانیاریه‌کانی پرۆگرامی فۆتۆشۆپ که له‌سه‌ر هارد هه‌یه ئه‌چێته ناو ڕامه‌وه و تێیدا زه‌خیره ئه‌بێت تاوه‌کو پرۆسێسه‌ر بتوانێت به خێرایی به‌شه‌کانی بکاته‌وه و باشتر کاری پێ‌بکات ،بیرگه‌ی ڕام زۆر جۆری هه‌یه دووان له‌ناو جۆره‌کانیدا زۆر ناسراون ئه‌وانیش SRAM و DRAMـه هه‌وڵده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌کی زۆر نریکدا له پێگه‌ی تێک ئایه‌وه درێژه باسێک له‌سه‌ر ڕام بکه‌ین له‌وێشدا جیاوازی DRAM و SRAM ـتان بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه .
درباره‌ی بیرگه‌ی ROM
وشه‌ی ROM له Read Only Memory ـه‌وه هاتووه واته بیرگه‌ی ته‌نها خوێندنه‌وه هه‌ر زۆر به ڕوونی له ناوه‌که‌یه‌وه دیاره که ناتوانی وه‌ک به‌کارهێنه‌ری زانیاری تێبکه‌یت ، له ڕاستیدا بیرگه‌ی رووم له‌و جێگایانه‌ی که دروست ئه‌کرێت پڕ له زانیاری ئه‌کرێن و ناکرێت گۆرانکاریان به‌سه‌ردا بێت ، بیرگه‌ی رووم چه‌نده‌ها مۆدێلی جیاوازی هه‌یه وه‌ک PROM , EPROM ، EEPROM که EPROM کورتکراوه‌ی وشه‌ی Erasable Programmable ROM ـه. وه EEPROM کورتکراوه‌ی وشه‌ی Electrically Erasable Programmable ROM ـه ئه‌وو دوانه‌ی کۆتایی که باسمان کرد ئه‌توانن له رێگاکانی وه‌ک تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی یان ڤۆلتاج برێک دیاریکراوی لێ بسرنه‌وه و دووباره زانیاری تێدا دابنێننه‌وه ، سرینه‌وه‌ی زانیاری له‌ناو بیرگه‌ی روومدا کارێکی ئێجگار قورس و سه‌خته ، بیرگه‌ی رووم به‌ناوی ئامێرێکی پرۆگرامه‌ری داتا ناو ده‌نێن
بیرگه‌ی رووم ( بایۆس ) له‌سه‌ر ته‌خته‌ی سه‌ره‌کی کۆمپیوته‌ر
سود له بیرگه‌ی رووم وه‌رده‌گیرێت بۆ زه‌خیره کردنی زانیارکانی بایۆس وه یان FIRMWAREـی ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کان ، کاتێک ئێوه ئامێرێکی ئه‌لکترۆنی هه‌ڵده‌که‌ن (کارپێده‌که‌ن) زنجیره‌یه‌ک زانیاری تایبه‌ت بۆ کارپێکردنی ده‌ست ئه‌که‌ن به کارکردن وه ئه‌و زانیاریانه بۆ هه‌میشه‌یی جێگیرن
وه‌ک له کونسوڵه‌کانی یاریکردندا وه‌ک ئێکس بۆکس ، پله‌ی سته‌یشن ، سیگا یان نێتێنتدۆ ، بیرگه‌یه‌کی رووم تێدا هه‌یه زانیاریه‌کی به‌رنامه دارێژی یاریه‌کانی تێدا هه‌یه وه کاتێک ئێوه یاریه‌ک کار پێده‌که‌ن ئه‌م بیرگه‌یه روومه‌که‌ی ده‌ست ئه‌کات به کارکردن به مه‌به‌ستی رێکخستنی کاره‌کان و پێدانی زانیاریه جێگیر کراوه‌کان پێیان .
به‌ڵام له هه‌ندێک ئامێردا ئه‌م فارموێرانه ئه‌کرێت نوێ(ئه‌پده‌یت) بکرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه له ساڵی ٢٠٠٨ ـه‌وه تاوه‌کو ئێستا و داهاتووش زۆرێک له رێگه بازنه‌یه‌کان (IC) ـه‌کانی ROM له بنچینه‌دابه ته‌کنه‌لۆژیای فلاش لێدانه‌وه‌یان ئه‌کرێت ئه‌پده‌یت بکرێنه‌وه ، بیرگه‌ی فلاشیش هه‌م وه‌ک ڕامه هه‌میش وه‌ک روومه چونکه ئه‌توانێت زانیاریه‌کان به جێگیری زه‌خیره بکات یاخود زانیاری کاتی و ده‌ستکاری کراوی یان سرینه‌وه‌ی زانیاریه‌کانیش له‌خۆ ئه‌گرێت ، ڕه‌نگه گوێت لێبووبێت ئه‌لێم فلانه فێرموێری مۆدێم یان کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ئه‌پده‌یت بکه‌وه ، مه‌به‌ستی هه‌ر ئه‌و روومه‌یه که له جۆرێکی فلاش دروست کراوه ، به‌ڵام له‌و جێگایانه‌ی که پێویستی به ئه‌پده‌یت (نوێکردنه‌وه) ـنیه وه کیبۆردی کۆمپیوته‌ر ، بیرگه‌ی ROM به شێوه‌یه‌کی ئاسایی سودی لێوه‌رده‌گرێت ، بیرگه‌ی رووم له DOIDE MATRIX یان ترانزیسته‌ر دروست ده‌کرێت ، هه‌ر دۆیدیه‌ک یان ترانزویسته‌رێک پڕ له زانیاریه ،
ئیتر پێویسته لێره‌دا تێبگه‌یت که بیرگه‌ی RAM و ROM هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان پێکه‌وه نیه رام زانیاری سرینه‌وه‌ی پاکردنی هه‌یه به‌ڵام رووم زانیاریه‌کانی جێگیره زۆریش قورسه ده‌ستکاری کردنی .
جیاوازی رووم له ڕام له چه‌ند خالێکدا
وشه‌ی RAM کورتکراوه‌ی RANDOM ACCESS MEMORY واته بیرگه‌ی ده‌ست پێگه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆ ده‌گرێته‌وه به‌ڵام ROM کورتکراوه‌ی READ ONLY MEMORY له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا واتای چیه سه‌رنج بده‌ن ته‌نانه‌ت له ڕواله‌تی ناوه‌کانینه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیه‌که‌یان زۆر دووره .
بیرگه‌ی ڕام بۆ پاراستنی کاتی زانیاریه‌کان و زیاتکردنی خێرایی پرۆسێسه‌ری زانیاریه‌کانه ، به‌ڵام رووم بۆ پاراستنێکی کاتێکی درێژه و به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌کانی ده‌ستکاری بکرێت وه‌ک فارموێری سودی لێوه‌رده‌گیرێت
زانیاریه‌کان له ڕامدا ئه‌توانێت هه‌ر ساتێک گۆرانکاری به‌سه‌ردا بێت هه‌ر ساتێک بێت به‌ڵام له بیرگه‌ی روومدا نا‌توانیت بۆ هه‌میشه‌یه ته‌نها به کۆمه‌لێک ئامێری ئه‌ویش به جۆرێکی زۆر قورس بۆ چه‌ند جارێک ئه‌توانی ده‌ستکاری بکه‌یت .
بیرگه‌ی ڕام تا ئه‌و کاته‌ی ته‌زووی کاره‌بایی تێدا بێت زانیاریه‌کان ناوی ئه‌پارێزێت به‌لام کاتێک ته‌زووی کاره‌با نه‌ما زانیاریه‌کانی ناویشی نامێنێت به‌ڵام له روومدا به‌جۆره نیه وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد هه‌میشه‌یی وه‌ک فلاش میمۆریه‌ک ئه‌مێنێته‌وه زانیاریه‌کانی.
خێرایی رام زۆر زۆر تره له رووم له‌وه ئه‌وه‌یه زانیاریه‌کان کاتیه‌کان ئه‌چیته ناو ڕامه‌وه و هاوکاری که‌ری پرۆسێسه‌ریشه به‌ڵام ڕووم به‌وجۆره نیه خێراێکی زۆر نیه وه رووم ته‌نها چه‌ند کیلۆ بایتێکه قه‌باره‌که‌ی هه‌ندێک جاریش مێگابایته به‌لام ڕام بۆ سه‌ر ٨ گێگابایتیش وه‌ک ئه‌زانن به‌رده‌سته ئه‌مه‌ش وائه‌کات بلێین زۆرترین زانیاری کاتی له‌خۆ بگرێت .
له کۆتایدا هیوادارم له‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی دواین تێگه‌یشتبن ، | له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا بابه‌تی شیکاری زیاتر له تێک ئایه‌وه بخوێنه‌ره‌وه|