لەگەڵ پێشکەوتنی یاری و بەرنامەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەرمەواڵاکان(سۆفتوەیر)ەکانەوە و زیاد کردنی تایبەتمەندی زیاتر لە ناوەڕۆکیاندا و زیادکردنی پێکهاتەی زیاتر، پێویستت بە شاشەی فراوانتر دەبێت تاوەکوو بە ئەسانی بتوانی هەموو تایبەتمەندیەکان بەردەست بێت و کارەکانت بە ئاسانی رێ بکەی، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکانی دروست کردنی شاشەی کۆمپوتەر (دیسکتۆپ) بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دا شاشەی تایبەتمەندی بەرز و فراوان لە پانی دا بەردەست بخەن.
ئەمجارەیان سامسۆنگ شاشەیەکی یەکجار ناوازەی دروست کردوە و جیا لەوەی کە تایبەتمەندی زۆر بەرزی هەیە، فراوانیەکی زۆری پێداوە و شاشەکە کەوانەییە و زۆر گونجاوە بۆ کارکردن لەگەڵیدا بەتایبەت بۆ گەیمەرەکان و پڕۆگرامەکان کە بەردەوام پێویستیان بە مەودایەکی فراوانتر هەیە بۆ ئەوەی زۆرترینی ناوەڕۆکەکان لەبەرچاویان بێت،
ئەم بەرهەمەی سامسۆنگ بریتیە لە شاشەی CHG90 کە رێژەی بینایی شاشەکە بریتیە لە 32:9 و مەودای فراوانیەکەی 49 ئینجی کەوانەییە و پلەی کەوانییەکەی 178 پلەیە.
دەتوانی شاشەکە بەکاربهێنی بۆ چەند شاشەیەک لەیەک کاتدا و کۆمەڵێک کاری ناوازەی پێ ئەنجام بدەی.
بەشێک لە تایبەتمەندیەکان و شێوازی کارکردنی لەم وێنانە روون کراوەتەوە:
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت