پاش ئەوەی ساڵی رابردوو نۆکیا مۆبایلی ٣٣١٠ی بە شێوازێکی نوێی پشکەوتوو خستەوە بازاڕەکان جیهانەوە لە ئێستادا سەرقاڵی بەزیادکردنی تایبەت مەندی 4G و کامێرای سێلفی ئێچ دی هەمان کاردەکاتەوە .

وابریارە مۆبایلی نۆکیا سەرەتا لە وڵاتی چین دەست بە فرۆشتنی بکرێت ، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵی رابردوو بە چەند تایبەتمەندیەکی نوێوە دەیخاتە بازارەکانەوە.

ئەم مۆبایلە نوێیەی نۆکیا پشتیوانی لە نەوەی ٤ دەکات ، دەتوانرێت وەک “hotspot ” بەکاربێت واتە ئینتەرنێتی سیمکارتەکان بڵاوبکاتەوە کەسانی دیکەش بەکاری بهێنن و هەمان قەبارەی مۆبایلی ساڵی پێشوی دەبێت .

مۆبایلی نۆکیا قەبارەی روونماکەی ۲.٤ ، بیرگەی رامەکەشی ۲٥٦ گێگابایت ، بیرگەی ناوەکی ٥۱۲ گێگابایت دەتوانیت بیرگەی دەرەکی کارپێبکەی .

پێگەی ” The Verge”لەکاتی بڵاوکردنەویە جۆرە نوێیەکەی ٣٣١٠ چاوەڕواندەکرێت بە نزیکەی ٧٠ دۆلار لە بازاڕەکان بفرۆشرێت و لە پیشانگای ” MWC” لە بەرشەلۆنە لە مانگی ٢ نمایشدەکرێت .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.