گرافیکی AMD ڕه‌نگه برێک که‌متر دلخوازتراو بێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه چونکه خه‌ڵک زیاتر گرافیه‌که‌کانی نیڤیدیا به‌کارده‌هێنن چونکه هێز و جۆرێتی جوانه گرافیه‌کانی نیڤیدیا باشترێکه وه له‌چاو جۆره‌کانی AMD ـی‌دا که‌متر گه‌رم ئه‌بێت هه‌ر بۆیه لای خه‌ڵک دڵخوازترێته به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی AMD زیاتر په‌ره‌ی به کاره‌کانی دا ئێسته به‌رهه‌مه نوێیه‌کانی به‌وجۆره نیه کڕیاری تایبه‌تی به‌خۆی هه‌یه حاله‌تی گه‌رمبوون و زۆر شتی تریشی چاره‌سه‌ر کردووه به‌ڵام هه‌ر به‌وجۆره‌ش ناتوانێت بگاته ئاستی نیڤیدیا، هه‌ر بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین له بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌کی ڕوونکراوه باسێکی گرافیکی AMD ـتان بۆ بکه‌ی که چه‌ند جۆری هه‌یه و چۆنن ؟
وه گرافیکه‌کان گرنگرترین به‌شن له کۆمپیوته‌ره‌کاندا به مه‌به‌ستی پشاندانێکی ئاست به‌رز بۆ کارپێکردنی یاری و پرۆگرامه‌کان له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت یان مۆبایل یاخود کونسوڵه‌کانی یاری ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکات له‌کاتی پشاندانیدا وه‌ک ئاسته‌کانی 1080 و 720 و 4K ……….
پێش ئه‌وه‌ى بێینه سه‌ر بابه‌ته‌كه پێویسته بزانین گرافیك كارد چیه ؟
گرافیك كارد پارچه ره‌قه‌كاڵایه‌كى(هاردوه‌یر) ى گرنى كۆمپیوته‌ره و زۆر جار به (،ڤیدیۆ كارد، دیسپله‌ى كارد،گرافیك كارد، دسپله‌ى ئه‌داپته‌ر ،گرافیك ئه‌داپته‌ر)ده‌ناسێندرێت .
هه‌میشه گوێبیستى ئه‌وه ئه‌بیت كه یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى ناوه‌ندى (CPU) به ئه‌قڵى كۆمپیوته‌ر ناسێنراوه ،به‌لێ ئه‌مه ڕاسته بۆ كاتى ئاسایی، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى دێته سه‌ر باسى كارى گرافیكى و ڤیدیۆ گه‌یمه‌كان ، ئه‌وا كارتى گرافیك دێته ناو بابه‌ته‌كه كه به لێدان یا ترپه‌ى دڵى كۆمپیوته‌ر ناسێنراوه .
گرافیك كارد به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له ٢ به‌ش پێك هاتوه ، ئه‌وانیش ڤیدیۆ میمیۆرى و یه‌كه‌ى چاره‌سه‌رى گرافیكى (GPU( ، ئه‌م دووبه‌شه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌ستراون یاخود ڕوونتر بڵین كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ڤیدیۆ گه‌یمه‌كان و كاره گرافیك به‌رزه‌كان به تایبه‌تى كاره سێ ره‌هه‌ندیه‌كان (به‌رنامه‌كانى سرى دی ماكس و ئۆتۆكاد و مایه یاخود به‌رهه‌مه‌كانى ئۆتۆدیسك به گتشى).
ئه‌مه‌شمان بیر نه‌چێـت كه له‌ساڵى ٢٠١٧ دا و تاوه‌كو ئێستا باشترین گرافیك كارد له‌سه‌ر ئاستى جیهان و به بێ ركابه‌ر ، ئه‌وا به‌رهه‌مێكى كۆمپانیاى نیڤیدیایه به ناوى gtx-1080 و دواى ئه‌ویش به‌رهه‌مێكى كۆمپانیاى AMD به ناوى Radeon RX 470 له پله‌ى دوه‌م دایه .
ده‌رباره‌ی کۆمپانیای AMD
AMD کورتکراوه‌ی وشه‌ی Advanced Micro Devicesـه ، کۆمپانیایه‌کی ته‌كنه‌لۆژیه و باره‌گاى سه‌ره‌كى ده‌كه‌وێته ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه که پرۆسێسه‌ری سه‌ره‌کی (CPU) وه هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ری گرافیکی GPU دیزاین ئه‌که‌ن وبه‌رهه‌می ده‌هێنن ، کۆمپانیای AMD و نیڤیدیا تاکه کۆمپانیان که پرۆسێسه‌ری گرافیکی به‌رهه‌م ده‌هێنن بۆ کۆمپیوته‌ره‌کان ،وه ئینتێل و AMD ته‌نها کۆمپایان که پرۆسێسه‌ری سه‌ره‌کی به باشترین و جۆر کوالێتی به‌رهه‌م ده‌هێنن بۆ کۆمپیوته‌ره‌کان به‌ڵام جۆری ئینتڵ گونجاوتره . وه AMD چیپی ته‌خته‌ی سه‌ره‌کی (مازه‌ر بۆرد) و کۆمه‌لێک شتی تریش به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ڵام زیاتر ناسراوه به پرۆسێسه‌ری سه‌ره‌کی و
کۆمپانیای AMD له ساڵی ٢٠٠٦ـدا کۆمپانیای ATI کڕی وه له‌و ساته‌وه هه‌موو پرۆسێسه‌ره‌کان و پرۆسێسه‌ره گرافیه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه بوو به هی AMD بۆیه بوترێت ATI یان AMD یه‌ک شت ئه‌گرێته‌وه هیچ فه‌رقێکی نیه.
گرافیک AMD چیه ؟
کارت گرافیکیAMD
هه‌روه‌ک وتمان له ئێسته ته‌نها دوو کۆمپانیایه هه‌یه که سه‌رقالن پرۆسێسه‌ری گرافیکی دروست ئه‌که‌ن یه‌کێک له‌وانه نیڤیدیایه وه ئه‌وه‌یکه‌شیان ئه‌ی ئێم دیه ئه‌م دوو کۆمپانیایه پرۆسێسه‌ری گرافیکی دروست ئه‌که‌ن , وه AMD دوای دروست کردنی ئه‌یدا به کۆمپانیایه لاوه‌کیه‌کانی تری پیشه سازی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و چیپه بکه‌نه سه‌ر کارتی گرافیکی وه به‌مه‌شه بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که گرافیکی AMD یه‌ک چیپه که‌له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، وه ئه‌م چیپانه ئه‌توانن له‌سه‌ر ڕووی مه‌زه‌ربۆرد (ته‌خته‌ی سه‌ره‌کی) کۆمپیوته‌ره‌وه‌کانه‌وه جێگیر بکرێن ، وه ئه‌توانین به جۆرێکی تر بلێین له‌سه‌ر کارت گرافیه‌کان جێگیر ئه‌کرێت دواتر ئه‌کرێنه نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌وه له‌سه‌ر مه‌زه‌رد بۆرد جێگیر ئه‌کرێن .
وه پێویسته بزانی که له‌ناو ئێک بۆکس وه‌ن و پله‌ی سته‌یشن ٤ـیشدا سود له‌م جۆره گرافیه‌که وه‌رده‌گیرێت ، وه پیویسته بزانین کارته‌کانی نیڤیدیا زیاتر له‌ناو لاپتۆپه‌کاندا سودیان لێوه‌رده‌گرێت وه رێژه‌ی لاپتۆپه‌کان زۆر زیاتره له کونسوڵه‌کان به‌مجۆره‌ش ئه‌کرێنن بلێین نیڤیدیا فرۆشی زیاتره له AMD ، وه ده‌لێن که گرافیه‌کانی نیڤیدیا له کاره ژمێریه‌کاندا باشن وه گرافیکی AMD له کاره گرافیه‌کاکاندا باشن .
جۆره‌کانی گرافیکی AMD
له ئێسته‌دا AMD بۆ چوار جۆرده‌سته له گرافیه‌کانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت :
■ گرافیکی دیسکتۆپ : ئه‌م ده‌سته‌یان له‌و گرافیه‌کانه پێکدێت که بۆ کۆمپیوته‌ری ڕوو مێز (دێسکتۆپ) دیزان ئه‌کرێت و به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌سه‌ر یه‌ک کارت گرافیک جێگیر ئه‌کرێن و له‌ناو بۆکسێکدا داده‌نرێت ، زنجیره‌کانیشی پێکدێت له . سری HD 6000 و HD 7000 و HD 8000 و Radeon R5 ,R7 , R9 ، وه کۆمه‌لێک لقی تری له هه‌ریه‌ک ده‌بێته‌وه به نموونه وه‌ک Radeon hd 8770 که له زنجیره‌ی ٨٠٠٠ ـی گرافیکی AMD ـه .
■ گرافیکی لاپ تۆپ و مۆبایل : ئه‌م جۆره‌یان له گرافیه‌کانی AMD بۆ هه‌ندێک تابلێت ، لاپ‌تۆپ و ئۆلترابووک و هه‌ندێک جۆری تر به‌رهه‌م ده‌هێنێرێت وه‌ک گرافیه‌کی AMD Radeon HD 7670m که بۆ لاپتۆپه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ئه‌و پیته M که له کۆتایه‌وه پێوه‌یه‌تی بۆ جیاکردنه‌وه‌یه‌تی له دێسکتۆپ واته هه‌روه‌ک دێسکتۆپه‌کان چه‌ند جۆری هه‌یه ئه‌میش ئه‌وه‌نه جۆری هه‌یه ته‌نها جیاوازیان ئه‌و پیته Mـیه که له‌یه‌کجیان جیا ده‌کاته‌وه .
.
■ گرافیکی ۆرک سته‌یشن : ۆرک سته‌شین بۆ لاپ تۆپ یان کۆمپیوته‌ره ڕوومێزه‌کان به‌کاردێت بۆ ئه‌نجامدانی کاره شێوازه ته‌کنیکی یان هونه‌ری و کاره ئالۆزه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، کۆمپانیای AMD بۆ ۆرک سته‌شن ـیش چیپی تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت وه‌ک گرافیکی Firepro RG220
■ گرافیکی کونسوڵه‌کان : هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و کۆمپانیای که کونسوڵه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنن پرۆسێسه‌ری گرافیه‌کان له کۆمپانیای AMD ئه‌کڕن ، له ئێکس بۆکس و پله‌ی سته‌یشن و نێتێنتدۆشدا سود له گرافیکی AMD وه‌رگیراوه وه‌ک یه‌کێک له‌و گرافیکانه‌ی که له ئێکس بۆکس وه‌ن ـدا سودی لێوه‌رگیراوه به فریکوێنسی ٩١٤ مێگاهێرتزـه .
جۆره‌کانی بڕاندی گرافیکیAMD
گرافیه‌که‌كانی AMD هه‌ر یه‌که‌یان له براندێکی جیاواز پێکهاتوون که هه‌ریه‌که‌یان بۆخۆی کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه :
■ زنجیره‌ی Radeon : ئه‌م جۆره‌یان هه‌ره جۆره دیاره‌که‌یه له بازاره‌کاندا له‌سه‌ر زۆربه‌ی کۆمپیوته‌رکانیش جێگیره زۆر بینه‌ر و بیسه‌ری ئه‌بین له ڕاستیدا له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن ATI ـه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه
■ زنجیره‌ی Mobility Radeon : ئه‌م زنجیره‌یان ، به زنجیره‌یه‌کی که‌م مه‌سره‌ف (تێچووی که‌مه ) هه‌ژمار ده‌کرێت له‌نێوان زنجیره‌کاندا به‌تایبه‌ت ئه‌م جۆره له‌ناو لاپتۆپه‌کاندا به‌دی ئه‌کرێت
■ زنجیره‌ی AMD Fire pro : .ئه‌م جۆره‌یان ، زنجیره‌یه‌کی زۆر به‌هێزن وه به‌تابه‌تی بۆ ۆرک سته‌یشنه‌کان دیزان کراون
■ زنجیره‌ی AMD Radeon pro : ئه‌م زنجیره‌یه‌شیان له ڕاستیدا نه‌وه‌یه‌کی نوێیه له هه‌مان ئه‌و FIRE PROـیه که هه‌ر بۆ ۆرک سته‌یشنه‌کان دیزان ئه‌کرێت .
ئیتر هه‌ر کام له‌م جۆرانه‌ت بینی ئێستا ئه‌زانی که چۆنن
شێوازی خوێندنه‌وه‌ی Radeon:
به ریدی ان ئه‌خوێنێرێته‌وه ریدیان نه‌وه‌ک به رادیۆن یان هه‌ر شتێکی تر که به خه‌یالتدا دێت.
دانانی ژماره بۆ گرافیکه‌کانی AMD:
گرافیه‌کانی AMD پێشتر به ٤ ژماره ئه‌ناسران و جیا ده‌کرانه‌وه وه‌ک Radeon HD 7750 . زنجیره‌ی 6000 یان 7000 یان ٨٠٠٠ که هه‌ریه‌ک له‌م زنجیرانه چه‌ندین پرۆسێسه‌ری گرافیکی تێدا بوو ، له هه‌ر نه‌وه‌یه‌کدا هه‌رچه‌ند ژماره‌که گه‌وره‌تر بێت ئه‌وه ئه‌و گرافیکه به‌هێزتر و نوێتره ، وه‌ک گرافیکی HD8870 له HD 8750 نوێتر و به‌هێزتره ،
له‌ناو نه‌وه جیاوازه‌کاندا به‌و جۆره‌یه که هه‌رچه‌ند رێژه‌که زیاتر بێت به‌هێزتره وه‌ک گرافیكیکی نه‌وه‌ی ٧ بێت و یه‌کێکی تر ٨ بێت مادام ئه‌وه‌یان ٨ ـه که‌واته ئه‌وه‌یان به‌هێزتره ، بێگومانیش هه‌ر وایه به‌ڵام هه‌ر وا باشتره به‌راوردیان بکه‌ین
گرافیکه‌کانی AMD له ئێسته‌دا له سێ کۆمه‌له پێکدێن ، زنجیره‌ی R5 و زنجیره‌ی R7 و زنجیره‌ی R9 له‌ناو دنیای ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌میشه ژماره دانان به‌وجۆره ده‌بێت هه‌رچه‌ندێک رێژه‌ی ژماره‌ی به‌رهه‌مێک گه‌وره‌تر بێت ، ئه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه نوێتر و به‌هێزتره له به‌رهه‌مه‌کانیAMD ـیشدا رێک به‌وجۆره‌یه .
بێنچمارکی گرافیکیAMD – ـی مۆدێله جیاوازه‌کانی
هه‌روه‌ک له و بێنچمارکدای سه‌ره‌وه‌دا ده‌بینن هه‌رچه‌ندێک رێژه‌ی ژماره‌که‌ی گه‌وره‌تر بێت به‌توانتر و نوێتره
■ زنجیره‌ی R5 : ئه‌م زنجیره‌یه له گرافیه‌کاکانی AMD به‌شێکه له گرافیکه ئاست نزم و لاوازه‌کان ته‌نها کۆمه‌لێک کاری ساده‌ی پێ ئه‌نجام ده‌د‌رێت وه یاریه ڤیدیۆیه‌کان و کاره موڵتی میدیایه‌کانی به‌مجۆره گرافیه‌که کار ناکرێت یاخود ئه‌نجامیشی بدات به‌شێوه‌یه‌کی لاواز ئه‌نجامی ئه‌دات
■ زنجیره‌ی R7 : ئه‌م جۆره‌یان مامناوه‌نده واته نه لاوازه و ئاست نزمه نه ئاست به‌رزیشه ، به‌مجۆره‌یان ئه‌توانی کاره‌کانی فۆتۆشۆپ یان ئافته‌ر ئێفێکت به ش‌ێوه‌یه‌کی گونجاو ئه‌نجام بده‌یت به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌ر بۆ یاری گونجاو نیه
■ زنجیره‌ی R9 : ئه‌م زنجیره‌یان زۆر گونجاو ئاست به‌رزه له‌نێو ه‌ه‌ردوو زنجیره‌که‌ی تردا ئه‌مه‌یان زۆر له‌وانه‌ی تر جیاوازتره یاریه ڤیدیۆیه‌کان و کاره موڵتی میدیایه‌کانیش به به‌رزترین ئاست کار پێده‌کات پشتیوانی له یاری و فیلمه 4K ـیه‌کانیش ئه‌کات وه هه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌ک به‌رز له‌م جۆرانه‌دا به‌رده‌ست کراوه ..
ئێسته به کورت باسی بکه‌ین زنجیره‌ی R5 هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی له ئاستی لاوازه به‌ره‌و ئاستی مامناوه‌ند ئه‌ڕوات وه ئاستی R7 له ئاستی مامناوه‌نده به‌ره‌و ئاستێکی به‌هێزتر ئه‌ڕوات وه R9 له ئاستێکی به‌رزه به‌ره‌و به‌رزتر ئه‌ڕوات .
له دوای ناسینی R5 و R7 و R9 سێ ژماره له په‌نایه‌ندا بینه‌ر ده‌بین که نیشانی ئه‌ده‌ن ئه‌مانه ئه‌م زنجیره‌یه نه‌وه‌ی ئه‌وه‌نه‌یه‌تی به‌ره‌و زیاتر بوونی ژماره‌که‌ش مه‌به‌ستی ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که نه‌وه‌یه‌کی به‌رزتره و به‌هێزتره به نموونه R5 200 له R5 300 کۆنتره و لاوازتره واته ئه‌و سێ ژماره‌یه هه‌تاوه‌کو زیاتر بێت ئه‌وه نه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره‌یه به‌هێزتره تاوه‌کو ئێسته ئێمه ئاگاداربین به‌ره‌و سه‌رتر له ٤٠٠ رێژه‌که گه‌یشتوه بۆیه زۆر گرنگی به‌و ژمارانه بده‌ن بۆ جیاکردنه‌وه‌ی لاوازی به‌هێزیان .
ناسینانه‌وه‌ی رێژه‌کانی گرافیکیAMD
له نه‌وه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا واته 400 به‌ره‌و سه‌رتر RX ـێک له پێشیدا نووسراوه ئه‌و پیتی X مه‌به‌ستی له‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که ته‌نها بۆ گرافیکێک سودیان لێوه‌رده‌گرێت که زیاتر له ١.٥ تێرافلاپس کار پێ‌بکات پرۆسێسه‌ره‌که‌یان و له وردی ١٠٨٠ یان فول ئێچیدا بن ، (٦٠فریم له چرکه‌یه‌که‌دا) ، گه‌ر به‌وجۆره نه‌بێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی نه‌بێت پیتی X ئه‌سرێته‌وه وه‌ک بلێین گرافیکی AMD RADEON R7 450 گرافیكیکه که پرۆسێسه‌ره‌که‌ی ١٠٧٠ گێگافلاپش (نزیکه‌ی یه‌ک تێرافلاپسه) ـه وه پاشگری RX ـی نیه به‌ڵام گرافیکه‌کانی RADEON RX 460 گرافیکێکه که پرۆسێسه‌ره‌که‌ی ١.٩ تێرافلاپسی هه‌یه وه پێشگری RX ـی هه‌یه وه ئه‌ی ئه‌سه‌لمێنێت ئه‌و گرافیکانه‌ی که RX ـیان هه‌یه زۆر خێرا و به‌هێزترن ته‌نانه‌ت له‌هه‌مان جۆری خۆی که RX ـی نه‌بێت ، وه هه‌ندێک جۆری تریش هه‌یه پیتی X ـه‌که که‌وتۆته کۆتایه‌وه وه‌کو R9 280X ئه‌مجۆره‌یان زۆر له R9 280 خێراتره و به‌هێزتره له‌هه‌موو روویه‌که‌وه.
له کۆتایدا به‌هیوای سود | ‘به‌مزووانه‌ش ده‌رباره‌ی جۆره‌کانی نیڤیدیا له تێک ئایه‌وه خوێنه‌ر ببه ‘