ئایا PPPoE چییە؟!
پێشەکی/ لە ڕاپۆرتی ڕابردوودا باسمان لە پڕۆتۆکۆڵی PPP و چۆنیەتی کارکردنی کرد و لەم ڕاپۆرتەش باس لە هەمان پڕۆتۆکۆڵ ئەکەینەوە بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز چونکە لێرەدا پڕۆتۆکۆڵەکە لەنێو ئیذەرنێت کاری پێ دەکرێ ، و شایەنی باسە کە ئەم بابەتە بە وشەی کوردی پەتی داڕیژراوە و لە هەمبردا بە وشەی ئینگلیزی لە نێو دوو کەوانەدا ئاماژەی پێ کراوە ، بۆ باشتر تێگەیشتن لە بابەتەکە پێویستە سەرەتایەکت هەبێ لەگەڵ ڕایەڵە (Network)ــــــدا لەوەی کۆ چۆن کار ئەکا و چۆن زانیاری ئەگوازێتەوە و چەند جۆر ڕایەڵەمان هەیە و جیاوازیان چییە ، پێوەستە خوێنەر شارەزایی تەوای ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر و ڕایەڵە (Network) هەبێ و شارەزای پێکەوەبەستن و پەیوەندی نێوانیان بێ ، و جێی سەرنجە کە بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە سوود لە چەندان سەرچاوەی بیانی (عەرەبی – ئینگلیزی – فارسی) وەرگیراوە لەگەل شارەزایی نوسەر گۆڤارێکی پڕ لە زانیاری لێ بەرهەمهێنراوە لە پێناو دەوڵەمەنداکردنی سەرچاوەی کوردی و بۆ ئەوەی تاکی کورد پێویستی بە سەرچاوەی دەرەکی نەبێ و پێم خۆشە بڵێم کە ڕاپۆرتەکانی تێک ئای بە قوڵی باس لە تەواوی لایەنەکان ئەکەن و ئەوەی پێویستە باسی لێوە دەکرێ و ئەوەشی کە پێویست نەبێ لێی کەم کراوەتەوە.

 

بەناوی خوای بەخشندە و بەتوانا.

الله
پڕۆتۆکۆڵی Point-to-Point Over Ethernet جۆرێکە لە پڕۆتۆکۆڵی ڕایەڵە (Network Protocol) کە لەنێو گفتوگۆکانی Ethernet ــــدا کاریپێدەکرێ و بەکاردێ بۆ ئاسانکردنی شێوازی گفتوگۆ و گواستنەوەی زانیاری (Data Transition) لەنێوان ئەو ئامێرانەی کە پەیوەست بوون بە ئینتەرنێتەوە لە ڕێگەی Ethernet Cable ــــەوە.

 
ئایا Ethernet چییە و بۆچی بەکاردێ؟!
ئیذەرنێت بریتییە لە کەیبڵێکی ڕایەڵەیی (Network Cable) کە لە ڕێیەوە ئەتواندرێ پەیوەندیەکانی جۆری LAN و MAN و WAN دروستبکرێ و بەشێوەیەکی ئاسایی لە کۆمپیوتەری ئۆفیس و قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکان ڕۆلی خۆی دەبینێ بە ئەمانجی پاراستنی زانیارییەکان لە هێرشەکانی جۆری Spoofing و MITM … هتد و جێی سەرنجە کە ئەم تەکنەلۆژیایە لە ساڵی 1980 بە جیهانی بازرگانی ناسێندرا و یەکەم پێوانەیی بەکارهێنانی خۆی تۆمارکرد وەکو IEEE 802.3 لە ساڵی 1983.
جێی سەرنجە کە ئەرکی پڕۆتۆکۆڵی PPPoE لەنێو ئیذەرنێت جێگیرکردنی چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵی PPP یە لە چوارچێوەی تۆڕی Ethernet ـــــدا ئەمەش واتە پشت بە هەمان میکانیزمی پڕۆتۆکۆڵی PPP ئەبەستێ بۆ ڕێکخستن و دابینکرنی پەیوەندی لەسەر تۆڕەکانی Ethernet و جێی سەرنجە کە PPPoE پشتگیری خزمەتگوزاری Data Encryption و Compression ئەکا و بە گشتی لەلایەن دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێتی ISPs ــــەکان پشت بەم پڕۆتۆکۆڵە ئەبەسترێ بۆ بەڕێوەبردنی ژمارەیەکی زۆر لە سیستەمی کڕیارەکانیان و جێبەجێکردنی کردارەکانی سەلماندنی چوونەژوورەوە (Login Authentication) و پشکنینی زانیاری بەکارهێنەر و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت و بە ڕادەیەکی زۆریش بۆ پەیوەندی فراوان (Broadband Connection) و دابینکردنی خزمەتگوزاری هێڵی هاوبەش Digital Subscriber Line (DSL) سوود لە PPPoE وەردەگیرێ.

 

ئایا PPPoE چۆن کاردەکا؟!
دیارە کە Ethenet و پڕۆتۆکۆڵی PPP پشتگیری یەکتری ناکەن لەگەڵ ئەوەشدا هەردووکیان سوودێکی یەکجار زۆریان هەیە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی بەرفراوانی بەڕێوەبردن (Multi-Host Network Environment) هەر بەم هۆکارەش پڕۆتۆکۆڵی PPPoE دروستکرا بۆ پێکەوەبەستن و دابینکردنی پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان Ethernet و PPP ـــــدا و ئەمەش واتە PPPoE بەکاردەهێندرێ بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی PPP بۆ ژینگەی Ethernet.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.