کۆمپانایی گووگڵ وەشانی بێتای ئەندرۆیدی N ی خستە بەردەست، بۆ ئەوەی پەرەپێدەران و بەرنامە دێرێژەران کاری لەسەر بکەن و ئاپەکانی خۆیان تیایدا تێست بکەن و بیگونجێنن لەگەڵیدا.
گووگڵ بەڵێنی داوە کە لەم وەشانەدا کۆمەڵێک خزمەتگوزاری زیاتر بەردەست داکات بۆ گەشەپێدەران بۆ ئەوەی بتوانن تایبەتمەندی زیاتر بۆ ئاپەکانیان زیاد بکەن و ئاسانکاری زیاتریان بۆ دەکات،
هەروەها مەبەستی سەرەکیش لە بڵاوکردنەوەی وەشانی بێتای ئەندرۆید N بەو خێراییە و بەماوەیەکی کەم دوای ئەوەی وەشانی مارشمیڵۆ زیاد کرا. بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گووگڵ دەیەوێت کاتێکی زیاتر بدات بە گەشەپێدەران و چاودێران تاوەکوو کار لەسەر ئەم وەشانە بکەن و فیدباکی خۆیان بنێرن بۆ ئەوەی هەموو کێشە و کەلێنە ئەمنیەکان چارەسەر بکرێت

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.