لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە یەکێک لە ترسناکترین جۆرەکانی هێرشە ئەلیکترۆنیەکان ئەکەین کە بریتییە لە Man In The Middle

 

تێبینی: تکایە گەر بەکارهێنەری مۆبایل بیت بە هێدفۆن جوێ لە سمینارەکە بگرە لەبەر ئەوەی کە ئەو بەرنامەیەی کە سمینارەکەی پێ ڕیکۆرد کراوە کێشەی دەنگی هەیە + بۆ بەکارهێنەرانی لاپتۆپ یان کۆمپیوتەر ئاساییە!
ببوورن بۆ هەر هەلەیەک…

 

هێرشی Man In The Middle (MITM) چییە؟

بریتییە لە میکانزمێک کە هاککەران یاخود مافیاکانی ئینتەرنێتی بەکاری دێنن بۆ سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و لەڕێی ئەم میکانزمەوە هاککەران ئەتوانن گشت ئەو ترافیکانە و داتایانە ببینن کە لە کەسی قوربانیدەرەوە ئەنێردرێن یاخوود ئەو داتا(دراو)ـــانەی کە لە کەسێکەوە ئەنێردرێن بۆ کەسی بەرکەوتووی ئەم هێرشە ، بە گشتی بلێین Man In The Middle هەر وەک لە ناوەکەی خۆیدا دیارە کە واتاکەی (پیاوێک لە ناوەڕاستدا)یە ئەمەش واتای ئەمەیە کە لەڕێی ئەم میکانزمە هاککەرەکە ئەکەوێتە نێوان دوو ئامێری جیاواز یاخوود بەکارهێنەر و ڕاوتەرێکەوە کە ئەتوانێ گشت ئەو داواکاری (Request ) و ولام (Response) ــانە ببینێ کە لە لایەن قوربانیەکەوە ئەنێردرێن و وەردەگیرێن ، شایەنی باسە کە ئەم میکانزمە بە چەندان جۆر بەردەستە و بۆ چەندان مەبەست بەکار دەهێندرێ کە تاکو ئێستاش یەکێکە لە ترسناکترین هێرشە ئەلیکترۆنیەکان کە ڕۆژانە چەندان کەس توشی ئەم هێرشە ئەبن بەبێ ئەوەی ئاگاداری بن!!!

 

هێرشی Man In The Middle چییە ؟ چۆن خۆمان بپارێزین لێی؟ میکانزمی بەکارهێنانی و تێکدانی سەرچاوەکان بەم هێرشە چۆن ئەنجام ئەدرێ لەلایەن هاککەرانەوە؟ بینەری ئەم سمینارەی لای خوارەوە بن بۆ زانیاری زیاتر…

چۆن بزانین کە توشی ئەم هێرشە بووین؟

وەک ستافی تێک ئای لە ئێستایا تولێکمان بۆ ئامادە کردوون و لە کۆگای گیت هاب دامان ناوە و لە راپۆرتەکەیا باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی کراوە ، گەر ئارەزوومەندی بەکارهێنانی تووڵەکەی کلیل لێرە بکە و پەڕگەی README.md بخوێننەوە بۆ چۆنیەتی دامەزراندن وبەکارهێنانی  بۆ هەر یەک لە سیستمەکانی Windows + macOS + Linux

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.