پلاك یەكێكە لە گرنگترینی ئەو پارچانەی مەكینەی ئۆتۆمبیل، كە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر كار و توانا ئۆتۆمبیلەكە هەیە و بە شێوەیەكی سەرەكیش كار لەسەر چەندێتی سەرفكردنی سوتەمەنیش دەكات.

ئەركی سەرەكی پلاك بریتییە لە بڵاچەو ئاگر خستنە ناو بستۆنەكان تا ئەو تێكەڵە هەوا و بەنزینەی هاتۆتە ناوەوە گڕبگرێت و لە ڕێیەوە وزەی گەرمی بگۆڕێت بۆ جوڵە وزە.

پلاك هەر جۆرێك بێت كاریگەریی نییە لەسەر زیادكردنی توانای مەكینە لەڕووی ژمارەی هێزی ئەسپییەكان یان گوڕ و تاودانییەوە، بەڵام پێویستە هەوڵ بدرێت جۆری باش و گونجاو بەكاربێت تا هێزی كاری مەكینە باشتر بكات.


بە شێوەی ستاندارد هەر پلاكێكی ئاسایی دەتوانرێت بۆ ماوەی (30 تا 60) هەزار كیلۆمەتر بەباشی كاربكات، لەو ماوەیەشدا بە ملیارەها جار پریشكی ئاگری خستۆتە ناو پستۆنەكانەوە و بەوەش تەمەنی كورت دەبێتەوە تا بە تەواوەتی لەكار دەكەوێت.
لەنیشانەكانی لاوازبوون یان لەكاركەوتنی پلاكەكان:


– بەنزین زۆر سەرف دەكات
– لە كاتی خستنەكاردا بەباشی ناكەوێتە كار.
– هەندێ جار لەكاتی رۆیشتندا دەیبڕێت.
– هەندێك جار لەكاتی وەستاندا هەست بە لەرزینێ ئۆتۆمبێلەكە دەكەیت.
– نیشانەكان لە ئۆتۆمبێلیكەوە بۆ یەكێكی تر دەیگۆڕێت.
بۆیە پێویستە هەر (3 تا 4) مانگ جارێك پلاكەكان بكەینەو

ەو تەماشایان بكەین، ئەگەر هەستمان بە تێكچوون یان سووتان و كەمبوونەوەی كرد، بیگۆڕین، نرخەكەشی گونجاوەو زۆر گران نییە، بەڵام پشتگوێ خستنی دەكرێت زیانی گەورەتر بخاتەوە.

ئاماده‌كردنى : زانیارى ئۆتۆمبێل

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.