دیوه شاراوه‌كانى پشت ئه‌م ڤایرۆسه مێژوویه و خۆپاراستن و زانیاریه سه‌رنج ڕاكێشه‌كان ….
دواین داتاى زیانه‌كانى ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره له ماوه‌ى ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوو
ژماره‌ى ئه‌و ووڵاتانه‌ى ڕووبه‌روى ئه‌م ڤایرۆسه بونه‌ته‌وه : ٩٩ ووڵات
ژماره‌ى قوربانیان : ١٠٨٣٢٧ كۆمپیوته‌ر
گرنگترین ئه‌و شوێنانه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتوه
به‌ریتانیا : كه‌نالى bbc به‌فه‌رمى رایگه‌یاند كه زیاتر له ١٥ نه‌خۆشخانه‌ى به‌ریتانیا تووشى ئه‌م ڤایرۆسه بون و به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان وه‌ستان و حالى زۆریك له نه‌خۆشه‌كان له مه‌ترسیدایه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كان له كار كه‌وتون
ئیسپانیا : كۆمپانیاى تیلیفۆنیکا له‌كاركه‌وتوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كان له‌م تۆڕه‌دا تووشى گرفت بوه
ئیتاڵیا : زانكۆى میلانۆ به ته‌واوى په‌كى كه‌وتوه
ئه‌ڵمانیا : زۆرێك له وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌شته ئاسمانیه‌كان وه‌ستابوون تا ئێواره‌ى ئه‌مرۆ.
روسیا : سه‌ره‌ڕاى تووش بوونى كۆمپانیاى مێگافۆن ، زیاتر له هه‌زار كۆمپیوته‌رى وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و ده‌زگاى هه‌واڵگرى تووشى ئه‌م ڤایرۆسه بوون …
ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادارم ، تاوه‌كو ئێستا ١٦ كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشى ئه‌م ڤایرۆسه بوون و داواى هاوكاریان كردوه (ئه‌و ژماره‌یه ته‌نها ئه‌وانه‌یه كه په‌یوه‌ندیان به تێك ئاى كردوه بۆ هاوكارى كردن)
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه زانیاره‌كانى ئه‌م ڤایرۆسه‌ن له ماوه‌ى ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوو ..
———————-
پرسیاره‌كه لێره ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڤایرۆسه له كوێوه سه‌رى هه‌ڵداوه و ئامانج چیه !دیوه شاراوه‌كانى پشت ئه‌م ڤایرۆسه چین ؟
پێش ئه‌وه‌ى باسى هیچ شتێك بكه‌م ، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵیم، به بڕواى زۆربه‌ى شاره‌زایانى ته‌كنه‌لۆژی، جه‌نگى جیهانى سێیه‌م جه‌نگى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت(سایبه‌ر سیكوریتی) ، نه‌وه‌ك جه‌نگى فرۆكه و چه‌كى كیمیاوى ….
ئه‌مه‌ى ئێستا هه‌یه ، ئه‌وپه‌ڕى گاڵـته جاریه گه‌ر پێت وابێت گروپێك هاككه‌ر به‌و كاره هه‌ڵساون ….
ته‌نها له‌ماوه‌ى ٢٤ كاتژمێردا، داهاتى ئه‌و ڤایرۆسه زیاتر له ٣٢٤ ملیۆن دۆلار بوه …
سه‌دان ملیۆن دۆلار زیان به‌ر ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا و به‌ریتانیا كه‌وتوه .
ئه‌م پاره‌یه ئه‌كاته زیاتر له ١٣ هه‌زار بیتكۆین ، هه‌ر ئه‌مڕۆش نرخى هه‌ر بیتكۆینێك زیاتر له ١١٦ دۆلار به‌رز بویه‌وه .
بیتكۆینه‌كه له دارك نێت مامه‌ڵه و ئاڵ‌و گۆرى پێ ئه‌كرێت ، دارك نێت به‌شێكه له پڕۆژه‌ى تۆڕ(TOR) ، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌فه‌رمى له به‌روارى ٢٠-٩-٢٠٠٢ كرایه‌وه و له‌لایه‌ن ٧ كه‌سه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كریت و باره‌گاى سه‌ره‌كیان له ئه‌مریكایه (هه‌ر ئه‌مرۆش ماڵپه‌ره‌كه‌یان وه‌ستا) .
ئه‌مه هه‌رگیز ناچێته ئه‌قڵم كه كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت خاوه‌نى زیاتر له ١٢١ ئه‌ندازیار و كارمه‌نده ،ئه‌م ڤایرۆسه تووشى ویندۆزه‌كانى ئه‌و بونه‌ته‌وه، كه‌چى ده‌سته‌وه‌ستانه‌و هیچى پێ ناكرێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت داواى ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ى ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ویندۆز و دژه‌ڤایرۆسه‌كه ده‌كات .
بچن گوێ له قسه‌كانى ئیدوارد سنۆودن كارمه‌ندى پێشووى ده‌زگاى هه‌والگرى CIA بگرن ، كه‌چى ئه‌ڵێت ده‌رباره‌ى ئه‌و ڤایرۆسه ، ئه‌وكات تێ ئه‌گه‌یت كه ئه‌مه هه‌ر وا ئاسان نیه ئێمه لێره‌وه شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكه‌ین ، به‌ڵكو یاریه‌كى ترسناكى ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانى جیهان و شه‌ڕى ئابوورى ووڵاته زلهێزه‌كانه ….
به هه‌رحاڵ، ئه‌م هه‌ویره ئاوى زۆر ده‌كێشێت ، به‌لام با بۆ كاتى خۆى بێت …
خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه چیه ؟
هه‌موو هه‌وڵى خۆت بده كه تووش نه‌بیت ، ئه‌گینا چاره‌سه‌رى زۆر ئه‌سته‌مه…
ئه‌وه‌ى كه باس ئه‌كرێت له ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ى ویندۆز و دابه‌زاندنى مالوه‌یر و ئه‌نتى ڤایرۆس و ئه‌نتى ترۆجان و نازانم چی و چی، هیچى سوود نیه ….
ته‌نها خۆت ئه‌توانیت خۆت بپارێزێت ، هیچ كه‌سێك و هیچ به‌رنامه‌یه‌ك ناتوانێت بتپارێزێت ، ئه‌ویش ته‌نها ئه‌و ڕێنماییانه جێ به‌جێ بكه …
١- هیچ ئیمه‌یلیكى نه‌ناسراو مه‌كه‌ره‌وه
٢- هیچ به‌رنامه‌یه‌ك دامه‌به‌زێنه له ئینته‌رنێت
٣- له فه‌یسبوك و تویته‌ر له‌خۆته‌وه كۆمێنت بۆ پۆسته گوماناویه‌كان مه‌نوسه ، تایبه‌ت ئه‌و پۆستانه‌ى باسى چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه ئه‌كه‌ن ، چونكه ئه‌مڕۆ ذه هاككه‌رز نیوز ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه هه‌زاران كه‌س به ریتویت كردنى پۆسته‌كانى تویته‌ر تووشى ئه‌م ڤایرۆسه بوون .
ئاماده‌كردنى : ئه‌ندام عومه‌ر
سه‌رۆكى ڕێكخراوى تێك ئای بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاری….
#techeye #techeyeorg #تێك_ئای #Andam_omar #wannacray #viruse #WannaCrypt #Ransomware