لە ئێستا دا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن بەکارهنەری هەیە و بەردەوام لە زیاد بوون دایە.

بەردەوام گۆڕانکاری بەسەر دادێت و بەجۆرێک رێک دەخرێت کە بتوانرێت چێژبەخش تر بێت لەگەڵ ئارەزووی بەکارهێنەران.
لە نوێترین گۆڕانکاریەکانیس ئینستگرام بڕیاری داوە سیستەمی پیشاندانی پۆستەکان بەند بکات بە گوێرەی ئارەزوەکان، واتە ئەو بابەتانەی کە ئارەزووی دەکەی، لە پێشتر ئەوانە دەبینی.

هەرچەندە ئەم سیستەمە پێشتر لە لایەن فەیسبووکەوە بەکارهێندراوە، بەڵام وا بڕیارە لە ئینستاگرام پێشکەوتوو تر بێت.
چاودێرانیش پێیان وایە ئەمە دەبێتە هۆکاری زیاد بوونی رێژەی بەکارهێنەران و ئاسانکاری زیاتر بۆ بەکارهێنەران

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.