سڵاو هاوڕێیانی ماڵپەڕی تێک ئای
لە پاش ماوەیەک دابڕان لە نوسینی بابەت هاتمەوە لاتان و بەرنامەیەکم بۆ هێناون بۆ دروستکردنی وایرفرەیم .
بەشێک لە ئێمە کاری پرۆگرامسازی و دروستکردنی وێبسایت و یانە و داتابەیس و زۆر کاری تر دەکەین ، بۆیە بە پێویستم زانی بەم بەرنامەتان ئاشنا بکەم کە ئاسانکاری زۆرتان بۆ دەکات لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکانتان .
گریمان کەسێک داوات لێدەکات بەرنامەیەکی بۆ دروست بکەیت بۆ بەڕێوەبردنی کۆگاکەی ، تۆش هەڵدەسیت بە دروستکردنی بەرنامەکە و نیوەی بەرنامەکەت بۆ دروست کردووە و لەوانەیە زیاتر لە هەفتەیەک ماندووبوبیت پێوەی بەڵام کڕیارەکە بەرنامەکەت دەبینێت و دەلیت من داوای ئەم شێوازەم نەکردوە و نە دەبوو بەم شێوەیە بێت (گرانترین کار پرۆگرامسازان) بەرنەمەکە هەڵوەشێنەوە و دوبارە دروستی بکەرەوە .
پرسیارەکە ئەوە بۆچی بەرنامەیەکی وەهمی دروست نەکەین و کەسەکە هەڵی سەنگێنێت پاشان دەست بکەین بە نوسینی کۆد و دارشتنی بەرنامەکە ؟!
بێگومان بەم شێوە سەرکەوتووتردەبێت , ئەو شێوازە وەهمی ە ناو دەبرێت بە وایرفرەیم.
وایرفرەیم ؟
وایرفرەیم واتا دانانی پلانی کارەکەت بە شێوەی گراف و هێڵکاری بۆ بەرچاوڕونی خۆت و ئەو کەسەی کارەکەی بۆ دەکەیت .
ئێستا بزانین بە چ بەرنامەیەک وایرفرەیم دروست بکەین؟
پاشگەڕانێکی زۆر ئەم بەرنامەیەم بۆ هێنان کە کێشێکی کەمی هەیە و ئاسانە لە بەکارهێنان بە ناوی (Balsamiq Mockup)
نرخی بەرنامەکە لە سایتی سەرەکی ٨٩ دۆلارە
ئێوە دەتوانن بە فری دایببەزێنن لە خوارە ئاماژەم پێکردوە
—————————-
شێوازی دابەزاندنی بەرنامەکە لەم ڤیدیۆ ببینن.
لینکی دابەزاندنی بەرنامەکەش لە ژێر ڤیدیۆ کە هەیە