هۆكاری سەرەكی بوونی ئەو دوو هێڵە بچوكە لەسەر پیتی J و F لەسەر كیبۆرد، بۆ ئەوەیە كەسی بەكارهێنەر بتوانێت بەشێوەیەكی یەكسان دەستی لەسەر راست و چەپی كیبۆردەكە دابنێت.
هۆكارێكی دیكەی دانانی ئەو دوو هێڵە بۆ ئەوەیە گەر لەشوێنێكی تاریكدا بیت بتوانیت راست و چەپی كیبۆردەكەت بۆ یەكلا ببێتەوە.
هاوكات هەمان هێڵ لەسەر ژمارە پێنج دیاریكراوە تا بۆت روون ببێتەوە ژمارەكان شوێنیان لەكوێدایە بێ ئەوەی سەیری كیبۆرد بكەیت.
ئامادهكردنى : دواڕۆژ