مرۆڤ وكۆمپیوتەر هەریەكه تایبەتمەندیەكیان هەیەو وێكچوونێكیش هەیە لە نێوان ئەو تایبەتمەندیانەدا، ئەوێش ئەوەیه كە هەر یەكەیان زمانێكی تایبەت (دژوار) بەكار دەبەن بۆ تێگەیشتن له یەكتر. بۆ نموونه ئەگەر دووكەسی زمان جیاواز پێكەوه بیانەوێ بدوێن ، با بڵێین كابرایەكی كوردو كابرایەكی یابانی ئەیانەوێ بدوێن ، بەڵام هیچ كامێكیان لە یەكتر تێناگەن و بۆ تگەیشتنیش دەبێ بەزمانێكی سێیەم بابڵێین ئینگلیسی بدوێن ، یان ئەبی وەرگیڕێك لەنێوانیان دا هەبێ .
كۆمپیوتەرەكان وێك یەك نین له شێوەی بەكار بردن و ئیش كردنیان دا. بەزمان و سیستەمی جۆراوجۆر ئیش دەكەن ، لەوانه سیستەمی دۆز، وێندۆز، لینوكس، ماكینتۆش و هتد،… بۆ ئەوەی تێگەیشتنێك پێكبێنین لەنێوانیان و بیانبەستین پێكەوه لە ڕێگەی تۆڕێكەوه (ئینتەرنێت)، ئەوا ئینتەرنێت چەند شێوه پرۆتۆكۆلێك بەكار دەبات بۆ بەستنەوەیان پێكەوەو با لێرەش بە زمان ناوی ببەین .،
Internet Protocol / Transmission Control Protocol كورتكراوەكەی =TCP/IP ساڵی 1970 بەبەرهەم هات یان كەوته ئیش ، بەشێك بوو لەچەند لێكۆڵینەوەیەكی ڕێكخراوی ARPA بوو كه لەم دواییانەدا ناوەكەی گۆڕدرا بۆ Darpa ، دارپا كەچەند كۆمپیوتەرو تۆڕێكی پێكەوه بەستبوو. یارمەتیی كردن بەو ڕێكخراوه گشتیی بوو، بۆ پەرەپێدانی ئەو پرۆژەیەیان و بۆیەش بەبێ لایەن ناسرا. ئاكامیش بوو بە موڵكی گشتیی و بەم شێوەیەش هیچ كەسێك بۆی نیه كه بڵێ هی منەو تەنیا من دەتوانم بەكاری بەرم .
پرۆتۆكۆلەكانی TCP/IP پێكدێن له كەرستەی Hardware كاڵای ڕەق ،Software كاڵای نەرم ی سەربەخۆ. ئەمەش هەر مانای ئەوه دەگەیەنێ كە هەموو كەسێك بۆی هەیه ببەسترێ بەتۆڕی ئەنتەرنێتەوه ، بە هەر جۆره كۆمپیوتەرێك بێت.
Protocol پرۆتۆكۆل چییه ؟ پرۆتۆكۆل بۆ كۆمپیوتەر لەسه رئینتەرنێت بریتیه له چەند پێگەیەك كه چۆنیەتی تێگەیشتنی كۆمپیوتەرەكان دیاری دەكا (جێبەجێ دەكا) له سەر ئەو تۆڕەی كە پێكەوه لێی بەستراون . تۆڕی كۆمپیوتەر مانای دوو كۆمپیوتەر یان زیاتر دەگەیەنێ كه پێكەوه بەستراون و لەنێوانیان دا گۆڕینەوەی زانیاری دەكرێ . TCP/IP چییه ؟ TCP/IP لەڕاستی دا بریتین له دوو پرۆتۆكۆلی جیاواز بەڵام شان بەشانی یەك و هەمیشه ئیش دەكەن له ئینتەرنێت، بۆیه هەر قبووڵیش كراوه كە وەك یەك سیستەمی ئیش ناویان ببرێت .
TCP ، ئیشی ئەم پرۆتۆكۆله چییه ؟: ئەم پرۆتۆكۆله هەڵدەستێ بە جێبەجێ كردنی پێداویستیەكان كه چۆن زانیاریەكان بكات بە بەستە و بیاننێرێت له ڕێگەی ئینتەرنێتەوه . TCP هەڵدەستێ بۆ دیاری كردنی ڕێگەیەك بۆ دابەشكردنی نامەكان و قەواڵەكان و پەڕگەكان بە گۆڕینەوەیان بۆ بەستەی بچووك بچووك Packets ، بۆ خێرا كردنی چوونیان و زووتر گەیشتنیان بۆ مەبەستی پێڕاسپاردراویان. هەر بەستەیەكیش Packet بریتیه له 1 تا 1500 بایت ،له گەڵ ناونیشانی بنێر و وەرگیردا . ئەو بەستانەش لەكاتی چوونیان دا له یەك جیا دەبنەوه بۆ كەمكردنەوەی كۆسپەكانی ڕێگاو خێرا كردنی خۆیان بە گەیشتن بە مەبەستیان .
IP ، بەشێك لە كۆمپیوتەرەكان كه پێیان دەگوترێ Router یان نێرەرەكان ، ئەم پرۆتۆكۆله بەكار دەبەن بۆ ناردنی بەستەی زانیاریەكان بە ڕێوشوێنی ڕاست دا . هەموو بەستەیەك ناونیشانێكی تایبەتی هەیه كه پێی دەگوترێ IP و ئەو ناونیشانەش هەر ناونیشانی ئەو كۆمپوتەرەشه كە زانیاریەكانی ناردووه ، هەروەها ناوونیشانی IP ی ئەو كۆمپیوتەرەی كه زانیاریەكان وەردەگرێت .
هەموو كۆمپیوتەرێك كە ئینتەرنێتی تێدا هەبێت IP ئادرێسێكی هەیه و تایبەت بەخۆیەتی. له چوار بەش پێك دێت و له نێوان هەر بەشێك و بەشێكی دیكەدا نووختەیەك هەیه . له بەر ئەوەی كه بیرهاتنەوەی ئەو ژمارانه ئیشێكی ئاسان نییه دەست درا بەڕێكخستنی ناو لەباتی ئەو ژمارانه ئەو ناوانەش ئاسایین بۆ لەبەر كردن. كاتێك كه ناوی كۆمپیوتەرێك دەنووسی و ئەوه ناوەكەیەتی ، لە ڕاستیدا ئەو ناوه دەگۆڕدرێتەوه بۆ ناوی ڕاستەقینە یان ژمارەكان .
هەموو كەرەستەكان و شێوازەكانی ئیشكردن پشت بەستن بە پرۆتۆكۆلی TCP/IP و هەر لەسەر ئەم بناغەیەش پرۆتۆكۆلەكانی دیكەش هاتنه كایەوه، كەیەك بنەماڵه دەبن لەڕێگەی TCP/IP و گرینگترین له نێوانیاندا :
1) Protocol ( SMTP) Simple Mail Transfer كۆنترۆڵ كردنی وەرگرتن و ناردنی نامەی ئەلێكترۆنی دەكات .
2) File Transfer Protocol .FTP گۆڕینەوەی پەڕگه (فایل) لەنێوان كۆمپیوتەرەكاندا .
3) Hypertext Transfer Protocol بڵاو كردنەوەی زانیاریەكان لەسەر تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت . World Wide Web .www .
ئەو پرۆتۆكۆلانەی سەرەوه شێوازێك پێك دێنن و هەموو جۆره كۆمپیوتەرەكان پێكەوه دەبەستن وەك : كۆمپیوتەری تاكەكەسی ، ماكینتۆش ، لینوكس و هتد ،… بەچاو پۆشی كردن له جیاوازیەكانی نێوان سیستەمەكانیان . هۆكەش دەگەڕێتەوه به ئەوەی كه ئەو پرۆتۆكۆلانه له ئیشەكەیاندا له پێكهاتەیەكی دیاریكراو سوود وەرناگرن .
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت