زمانی پرۆگرام سازی سی شارپ کە لە بەرهەم هێنانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە یەکێکە لە بەربلاوترین و پر تایبەتمەندترین زمانەکانی پرۆگرام سازی لە سەرتاسەری جیهاندا. لەبەر زۆری تایبەتمەندیەکانی و بەهێزی زمانەکە لە بوارە جیاوازەکانی تەکنەلۆژیادا. زۆر بە ئاسانی بالی کێشاوە بەسەر دامەزراوە بازرگانی و فێرکاریەکاندا لە سەرتاسەری جیهاندا. لە چاوارچێوەی پەرەپێدانی پرۆژەی DOT NET لە مانگی دووی سالی ١٩٩٩ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. هەلسا بە دارشتنی زمانێکی نوێی پرۆگرام سازی بە رابەرایەتی ئەندازیاری بەناوبانگی دانیمارکی ئەندریاس هجلسبێرگ بە ناوی Cool پاشان لە سالی ٢٠٠٠ لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی پێشکەوتو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پرۆژەی DOT NET پێشکەش کرد کە بە چوارچیوەی کارکردنی مایکرۆسۆفتیش دەناسرێت هاوپێج لەگەل زمانێکی پرۆگرام سازی نوێ کە ناویان نابو Cool لەگەل خستنەروی بەرهەمەکە ناویان گۆری بۆ C sharp یەکەم وەشانی ئەم زمانە لە سالی ٢٠٠٢ بو دواتر چەندین وەشانیان لێ بلاوکردەوە هەر وەشانێکیش چەندین تایبەتمەندی نوێیان بۆ زیاد دەکرد. دواین وەشانی ئەم زمانە لە سالی ٢٠١٥ بلاو کرایەوە بە ناوی C# 6.0 کە لەم وەشانە نوێیەدا چەندین تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد کراوە کە یارمەتی پەرەپێدەر دەدات کۆدی کەمتر بنوسێت بۆ دارشتنی پرۆگرام لە چاو وەشانەکانی پێش خۆی وە ئەمانەی خوارەوە نوێترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیەن

١.پێناسە کردنی پرۆپێرتی خۆکارانە
لە وەشانەکانی پێشتری سی شارپ ئەگەر بمان ویستبا پرۆپێرتیەک دروست بکەین و نرخێکی پێشەکی پێبدەین دەبو سەرەتا پرۆپێرتیە دروست بکەین پاشان لە ناو کۆنستراکتەری کلاسەکەیا نرخەکەی پێ بدەین بەلام لەم وەشانە نوێیەدا دەتوانین لەگەل دروست کردنی پرۆپێرتیەکە نرخەکەشی پێبدەین وەک ئەم نمونانەی خوارەوە
شێوازی دروستکردن و پێدانی نرخی پێشەکی بە پرۆپێرتی لە وەشانەکانی پێشوتر
pn2
شێوازی دروستکردن و پێدانی نرخی پێشەکی بە پرۆپێرتی لە وەشانی ئێستاpn2
٢.زیاتر کۆنترۆل کردنی پرۆپێرتی
لە وەشانەکانی پێشوتری سی شارپ لە کاتی دروستکردنی پرۆپێرتی دەبو ئەکسێسەری get هەر هەبوایە ئەمە نەگۆر بو کە بەکاردێت بۆ پیشاندانی نرخی پرۆپێرتیەکە بەمەش هەرکەسێک ویستبای دەیتوانی نرخی پرۆپێرتیەکە بزانێت کە ئەمەش شتێکی لۆجیکی نیە بەلام لەم وەشانە نوێیە لە رێگای کیوۆردی private دەتوانی کۆنترۆلی ئەکسێسەرەکانی پرۆپێرتیەکە بکەیت کە پرۆپێرتریەکە توانای وەرگرتنی نرخی هەبێت یان توانای پیشاندانی نرخی هەبێت یان هیچ کامیان یان هەردوکیان لە رێگای کیوۆردی private دەتوانی تواناکەی لێ بسەنیتەوە وەک ئەم نمونانەی خوارەوە
شێوازی پێشو
po
شێوازی ئێستا
pn
٣. بەکارهێنانی کیوۆردی یوزینگ و ستاتیک
هەروەک ئاشکرایە ئەگەر مێسۆدێک یان گۆراوێک کە ستاتیک بێت لە کاتی بانگ کردنیدا پێویست ناکات نومونەیەک لە ئۆبجێکتەکە دروست بکەین تەنها ناوی ئەوکلاسە دەنوسین کە مێسۆدەکە یان گۆراوەکەی تێدایە پاشان دۆت ناوی مێسۆدەکە یان گۆراوەکە بەلام لەم وەشانە نوێیەی سی شارپ دا شێوازێکی نوێی بەکارهێنان بە کیوۆردی static دراوە ئەمەش بە جۆرێک ئەگەر کلاسێک ئەندامەکانی ستاتیک بن پێویست ناکات بۆ بانگکردنی هەر ئەندامێکی بە جیا ناوی کلاسەکە بنوسیت تەنیا یەک جار لە سەرەتای پرۆگرامەکە بانگی کلاسەکە دەکەی بە بەکارهێنانی کیوۆردی using هەمو ئەندامەکانی کلاسەکە پەلکێشی ناو پرۆگرامەکە دەکات وەک ئەم نمونانەی خوارەوە
شێوازی پێشوتر
so
شێوازی ئێستا
sn
٤.پێناسەکردنی دیکشنەری
لە وەشانی 3 زمانی سی شارپ تایبەتمەندی کۆلێکشنی بۆ زیاد کرا کە پەرەپێدەران دەتوانن لیست و دیکشنەری و چەندین شتی تر دروست بکەن کە لە ناو نەیم سپەیسی کۆلێکشنا جێگیر کراون بەلام لە وەشانەکانی پێشتری سی شارپا ئەگەر دیکشنەریت دروست کردبا بۆ پێدانی کی و نرخەکە برەیسمان بەکاردەهێنا بە نیشانەی کۆما لە یەکتری جیا دەکرانەوە بە جۆرێک یەکەمیان دەبو بە کی وە دوەمیان دەبو بە نرخەکە هەرچی لەم وەشانە نوێیەیە شێوازی دروست کردنی دیکشنەری ئاسانتر بوە بە جۆرێک کە لە رێگای ئیندێکسی کیەکەوە دەتوانین نرخەکەی پێ بدەین وەک ئەم نمونەیەی خوارەوە
شێوازی پێشوتر
do
شێوازی ئێستا
dn
٥.پشکنەری نرخ (؟.)
یەکێکیتر لە سەرنجراکێشترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیەی سی شارپ پشکنەرە کە لە رێگایەوە دەتوانی نرخی گۆراو بپشکنی ئێمە پێشتر بۆ پشکنینی نرخی گۆراو ئاخۆ بەتالە یان نرخ دارە IF کۆندیشنمان بەکاردەهێنا بەلام ئێستا دەتوانین کۆندیشنی .? بەکاربێنین کە زۆر ئاسانترە وە کۆدی کەمتریشی دەوێت وەک ئەم نمونەیەی خوارەوە
شێوازی پێشو
io
شێوازی ئێستا
in
٦. شێوازێکی نوێی بەکارهێنانی کیوۆردی params
پێشتر کیوۆردی params بەکاردەهات بۆ کۆکردنەوە پارامیتەرەکانی مێسۆدێک لە ئەرایەکا بەلام ئێستا بەدەر لەم بەکارهێنانە دەتوانی لەگەل ئینتەرفەیسی IEnumerable بەکاری بێنین وەک ئەم نمونەیە
شێوازی پێشو
ol
شێوازی ئێستا
n
٧. کیوۆردی nameof
sss

ئەمانە و چەندین تایبەتمەندیتر

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئەندازیاری تەکنیکی -کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم

Comments are closed.