لە درێژەی چاڵاکیەکانمان ،وەک ڕێخراوی تێک ئـای ھەڵساین بە پێشکەش کردنی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (سەرەتایەک بۆ توێژینەوەی زانستی و رێکارە پێویستەکان ) کە بۆ قوتابیانی کۆلێژی زانست زانکۆی صلاح الدین-هەولێر رێکخرابوو و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بەژداری سیمانرەکە بوون.

سیمینارەکە پێشکەش کرا لەلایەن :

ئەندام عومەر – سەرۆکی رێکخراوی تێک ئای – پێشەکیەک دەربارەی رێکخراوی تێک ئای و ناساندنی ماڵپەڕی تێک ئای.
ئیسماعیل حمە علی عبدالقادر – قوتابی دكتۆرا لە ستراتیژی کارگیری(لایەنی زانستی و داڕشتنی شێوازی ستانداردی توێژینەوە).
راستی سەعید – قوتابی كۆلیژی ئەندازیاری لە زانکۆی کوردستان.(لایەنی تەکنیکی بەکارهێنانی بەرنامە پێویستەکان و فێرکاری چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵیدا).

سوپاس بۆ راگرایەتی کۆلێژی زانست و لیژنەی قوتابیان بۆ ئامادەکاری ئەم سیمینارە.
Siminari Zansti (1) Siminari Zansti (2) Siminari Zansti (3) Siminari Zansti (4) Siminari Zansti (5) Siminari Zansti (6)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.