زۆرجار لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکانمان کێشەیەکە یان پێویستیەک دێتە پێش کە لای خۆمانەوە چارەسەر نابێت و پێویست دەکات بخرێتە بەردەم یەکێکی دیکە بۆ چارەسەر کردنی بەڵام مەرج نیە ئەو کەسە لای خۆمان بێت، یان لەگەشتێک دایت و یەکێ لە هاوڕێیانت داوای هاوکاری دەکات بۆ ئەو کێشەیەی هەیەتی لەسەر مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەی بەڵام تۆ لێی دوریت و هەمیش خۆی ناتوانێ چارەسەری بکات. لەم حاڵەتانەدا بەهۆی ئەو بەرنامانەی کە توانای دەستگەیشتن بە مۆبایل و کۆمپیوتەرە دوورەکانت پێدەدەن، دەتوانی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەی.
لەم بابەتەدا، ڕوونکراوەتەوە چۆن لەڕێگەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەت دەتوانی بچیتە ناو مۆبایل یان کۆمپیوتەرێکی دیکە کە لەشوێنێکی دوورە، لەڕێگەی بەرنامەی TeamViewer.


Team Viewer: بەرنامەیەکە لەڕێگەیەوە بەمۆبایل یان کۆمپیوتەر دەتوانی بچیتە ناو مۆبایل یان کۆمپیوتەرێکی دیکە کە لە شوێنێکی دوورە ،دوای ڕێگەپێدران.

١- چۆن لەڕێگەی کۆمپیوتەر دەچیتە ناو کۆمپیوتەرێکی تر
لەسەر هەردوو کۆمپیوتەرکان بەرنامەکە دابگرە لەڕێگەی ئەم بەستەرە>TeamViewer<  ئینجا دایانبمەزرێنە سەر کۆمپیوتەرەکان.
t1
وەک لە وێنەکە دیارە، دوو بەش هەیە لەلاپەڕەی سەرەکی بەرنامەکە، ژمارە یەک: پێناس(ID) و ژمارەی نهێنی کۆمپیوتەرەکەیە بەرنامەکە بۆتی دروست کردووە، پێویستە کەسی بەرامبەر هەردووکی لەلا بێت بۆ ئەوەی بتوانێت بێتە ناو کۆمپیوتەرەکەوە. دووەم: لەڕێگەیەوە دەتوانی بچیتە ناو کۆمپیوتەر یان مۆبایلی کەسی بەرامبەر، ئەویش دوای نوسینی پێناس(ID) و دواتر ژمارەی نهێنی لەبۆشاییەکە گەر کۆمپیوتەر بوو، بەڵام بۆ مۆبایل تەنها پێناس (ID) دەوێت.
ئێستا پێناس(ID) ی کۆمپیوتەری بەرامبەر لە Partner ID بنوسە Connect لێ بدە، دواتر داوای ژمارەی نهێنی دەکات ئەویش بنوسە و چاوەڕێبە تاکوو پەیوەست دەبی دەچیتە ناو کۆمپیوتەری بەرامبەرەوە.

٢- چۆن لە ڕێگەی کۆمپیوتەر دەچیتە ناو مۆبایلێک:
بەهەمان شێوەی بەشی سەرەوە پێویستە بەرنامەکە دابگریە سەر کۆمپیوتەر لە ڕێگەی ئەو بەستەرەوە >TeamViewer< ئینجا لەسەر مۆبایلەکە بەرنامەکە دابگرە بەپێی سیستمی کارپێکەری مۆبایلەکە:
بەرنامەکە بۆ مۆبایل ناوی (Team Viewer Quick support)ە ، گەر ئەندرۆیدە لەڕێگەی ئەم بەستەرە >Android< یان گەر ئایفۆن و ئایپادە >IOS<  یان ئەگەر ویندۆزفۆنە >WindowsPhone< بەرنامەکە دابمەزرێنە سەر مۆبایەلەکەت و بەرنامەکە بکەوە.
ت٢ وەک لەوێنەکە دیارە، بەرنامەکە پێناسێک (ID) پێدەدات، ئەم ژمارەیە لەسەر کۆمپیوتەر و لەبەشی Partner ID بنوسە و Connect لێبدە، ئینجا چاوەڕێبە تاکوو پەیوەستی مۆبایلەکە دەبێت و گەر ئاگادار کرایەوە ڕێگەپێدان Allow لێ بدە بۆئەوەی کۆمپیوتەرەکە بتوانێت بچێتە ناو مۆبایلەکە و پەیوەستی بێت.
تێبینی: لەسەر مۆبایلەکان TeamViewer Quicksupport بەتەنها کارناکات، بەڵکوو پێوەکراوێکیش (Add-on) پێویستە، کە ئەویش دوای داگرتنی بەرنامەکە یان کاتی پەیوەست بوون بە کۆمپیوتەر و مۆبایلێک داوات لێدەکرێت دایبگری بۆسەر مۆبایلەکەت.

٣- چۆن لەڕێگەی مۆبایلێکەوە دەچیتە ناو مۆبایلێکی تر
وایدانێ دەتەوێ بچیتە ناو مۆبایلی هاوڕێکەتەو لای خۆتەوە، بۆئەوەی بتوانی:
یەکەم: پێویستە مۆبایلی هاوڕێکەت بەرنامەی TeamViewer Quicksupport لەسەر بێت (پێشتر باسکراوە).
دووەم: لەسەر مۆبایلەکەی خۆت بەرنامەی teamviewer: Remote Control هەبێت. گەر مۆبایلەکەت ئەندرۆیدە دەتوانی لە >Android< دایبگری، یان گەر ئایفۆن و ئایپادە لێرە >IOS< یان گەر ویندۆزفۆنە >Windows< دایبگرە، پاشان بەرنامەکە بکەوە
hqدوای دامەزراندی بەرنامەکە لەسەر مۆبایلەکەت بەوشێوەی سەرەوە پیشان دەدرێت، ئێستا پێناسی (ID) مۆبایلەکەی تر وەربگرە کەدەتەوێ بچیتە ناویەوە ، دواتر وەک لەوێنەکەی سەرەوە دیارە لای خۆت لەبەشی Partner ID بینوسە و Remote Control لێ بدە، ئینجا چاوەڕێکە تاوەکوو پەیوەستی مۆبایلەکەی دەبێت و داوا لەهاوڕێکەت بکە کە بژاردەی ڕێگەپێدان (Allow) لێ بدات، دوای ڕێگە پێدان دەچیتە ناو مۆبایلەکەی و دەتوانی کاری پێویست ئەنجام بدەی.

٤- چۆن لەڕێگەی مۆبایل دەچیتە ناو کۆمپیوتەرێکەوە
بۆئەوەی بتوانی لەڕێگەی مۆبایلەوە بچیتە ناو کۆمپیوتەرێکەوە پێویستە بەرنامەی TeamViewer لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت و لەسەر مۆبایلەکەش بەرنامەی teamviewer: Remote Control هەبێت، کە لە هەنگاوەکانی پێشتر باسکراون و بەستەری تایبەتیش دانراوە تاکوو بەرنامەکەی لێوە دابگری.
ئێستا لەسەر کۆمپوتەرەکە بەرنامەکە بکەوە، پێناس(ID) و وشی نهێنی وەربگرە، پاشان لەسەر مۆبایلەکەش بەرنامەی
teamviewer: Remote Control بکەوە لەوێ پێناس(ID) کۆمپیوتەرەکە بنوسە و Remote Control لێ بدە، دوای کەمێک داوای وشەی نهێنی دەکات ئەویش لە بۆشاییەکە بنوسە، پاشان کەمێک چاوەڕوانبە دواتر دەچیتە ناو کۆمپیوتەرەکەوە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.