پڕۆفایلی Xalat Omer

ئه‌ندازیاری گه‌یاندن، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سیسكۆ له‌ بواری نێتوۆركینگ، شاره‌زایم له‌ گرافیك دیزاین و وێب داڕشتن تا ڕاده‌یه‌كی باش هه‌یه‌، هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ خولیام بۆ كۆمپیوته‌ر هه‌بووه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاشنایم له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت دروست كرد و ئاوێته‌ی ته‌كنه‌لۆژیا بووم، و له‌سه‌ر بنچینه‌ی خولیای خۆم به‌شی خۆمم هه‌ڵبژارد و هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵداندام بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ بواره‌كه‌ی خۆم و دونیای ته‌كنه‌لۆژیا به‌گشتی.