زۆرترین کیشه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی بواره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گرفتیان هه‌یه‌ له‌کاتی ریکخستنی ئه‌م فرمانانه‌
( ISO ، Shutter Speed ، Aperture )
زیاد کردن یان که‌م کردنی کاریگه‌ری هه‌ریه‌ک له‌م فرمانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه که‌ویته‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی ئیمه‌ ئه‌مانه‌وی وینه‌که‌ی بگرین ئینجا کات و پاشان رووناکی پیویست ئه‌ره‌خسینین ..
بۆ نمونه‌ تۆ ئه‌ته‌وی وینه‌ی سرووشت بگریت پیش هه‌موو شتیک ئه‌بیت هه‌ولبدیت هه‌موو بابه‌ته‌کانی ناو وینه‌که‌ فۆکس بیت ( فۆکس واتا ئەو شوینەى تەرکیزى خراوەتە سەر و بەشە تەلخەکە پیى ئەوتریت out of focus واتا ده‌رچون و له بنه‌ماکانی ته‌رکیز )
بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خالی ناو وینه‌که‌ت فۆکس بیت پیویسته‌ Aperture ( فه‌تحه‌ ) یه‌کی به‌رز به‌کار بینیت واتا ژماره‌ی فه‌تحه‌كه‌ به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌مه‌ش كه‌متر رووناكی دیته‌ ناو سینسه‌ری كامیراكه‌ كه‌ مه‌جوای فۆكس زیاد ئه‌كات .. ئینجا دیینه‌ سه‌ر باری رووناکی و کۆنترۆلی رووناکی ئه‌که‌ین ئه‌میش له‌ ریگه‌ی ( Shutter Speed ) خیرایی داخه‌ر و ISO .. ئه‌م دوو فرمانه‌ له‌ خزمه‌تی فرمانی یه‌که‌م به‌ کار ئه‌هینین …
به‌هه‌مان شیوه‌ بۆ هه‌ر شیوازیک له‌ شیوازه‌کانی وینه‌ گرتن سه‌ره‌تا ئه‌بی بزانیتوینه‌ی چی ئه‌گریت له‌وینه‌یه‌کا پیویستت به‌کۆنترۆل کردنی خیرایی یه‌ واتا جوله‌ له‌ وینه‌که‌ت دا هه‌یه‌ له‌م کاته‌یا تۆ Shutter Speed یکی به‌رز به‌کار ئه‌هینیت و فرمانه‌کانی ترله‌ خزمه‌تی ئه‌و به‌کار ئه‌هینیت بۆ کۆنترۆل کردنی رووناکی ..
هه‌ر شیوازیک له‌ شیوازه‌کانی وینه‌گرتن به‌م شیوه‌یه‌ ئه‌بیت ئه‌بیت بزانین ئه‌م فرمانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ کاریگه‌ریان چیه‌ و چۆن به‌کار ئه‌هینین ئه‌و کاته‌ کۆنترۆل کردنی شیوازه‌کانی وینه‌گرتن زۆر ئاسان ئه‌بیت و وینه‌یه‌کی گونجاو ئه‌گریت ..
له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رکه‌وت کاتیک وینه‌ ئه‌گرین ..
سه‌ره‌تا بابه‌ت ده‌ست نیشان ئه‌که‌ین کۆنترۆل کردنی بابه‌ته‌کانی ناو بابه‌ته‌که‌ت و پاشان کۆنترۆل کردنی رووناکی …
ان شاالله ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌نی دا هه‌موو ئه‌وده‌سته‌واژانه‌ به‌ ته‌واوی باسی ئه‌که‌ین که‌ له‌ ناو ئه‌م بابه‌ته‌دا باس کراوه‌
بابه‌تی ئه‌م وینه‌یه‌ ریتی یه‌ له‌ سرووشت كه‌واته‌ پیش هه‌موو شتیك فه‌تحه‌كه‌ی ( Aperture ) یه‌كه‌ی ئه‌بی به‌رز بیت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خاله‌كانی ناو وینه‌كه‌فۆكس بیت خیرایی داخه‌ر و ISO ئه‌بی بۆ كۆنترۆل كردنی رووناكی بابه‌ته‌كه‌ به‌كار بهینریت ..
هه‌ندی كات بابه‌ته‌كه‌ت سرووشت وه‌ك نموونه‌ كه‌میك جوله‌شی تیایه‌ وه‌كو جوله‌ی گه‌لاكان كاتی كزه‌ ( با ) یه‌ك هه‌ل ده‌كات یان جوله‌ی كه‌سه‌كان یان هه‌ر جوله‌یه‌كی تر له‌م كاتانه‌دا دیسان وه‌ك پیشوو Aperture یه‌كی به‌رز و خیرایی داخه‌ریكی گونجاو بۆ كۆنترۆل كردنی جوله‌كان به‌كا ر ئه‌هینیت بۆ ریكخستنی رووناكی سوود له‌ ISO وه‌ر ئه‌گریت
Aperture : 8
Shutter Speed : 100
ISO : 100

 

11241024_1146135438745759_459787095722383533_n 10984999_1130086107017359_6828241572671497972_n 11083826_1110780498947920_5866745394495608270_n 10393685_1075632865796017_5876368870332526566_n 10955243_1071836666175637_2772617218377375592_n

فێركاریەكانی بەشی فۆتۆگرافی ، بە هاوكاری ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ بڵاو دەكرێتەوە

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.