یەکێک لەو پرسیارانەی رۆژانە لێمان دەکرێت ئەوەیە کە چۆن بزانم کێ سەردانی پرۆفایلەکەی کردووم؟
بەڕێزان روونکردنەوەیەک لەسەر وەڵامی ئەم پرسیارە.

ئەم بابەتەمان بەشێوازێکی زۆر ساددە نوسیوە بۆ ئەوەی هەموو لایەک سوودمەند بن لێی.
سەرەتا پێش هەموو شتێک هیچ تایبەتمەندیەک یاخود رێگەیەکی فەرمی نیە کە لەلایەم فەیسبوکەوە داندرابێت و بتوانیت ئەم شتە بزانیت.
بەڵام چەند رێگەیەک هەیە ئەم کارە دەکەن، بەڵام راست نیە و بەکارهێنانی خراپە

بە کورتی شێوازی رێگاکان و کارکردنیان بەم جۆرەیە:
هەندێک بەرنامۆچکە (زیادکراوە یاخود ئێکستێنشنی براوسەرەکان یاخود ئاپی فەیسبووک) هەیە دەبێ زیادی بکەیت.
ئەوەی لێرەدا دەبێ بیزانی ئەوەیە ، دەبێ تۆ ئەم بەرنامەیەت هەبێت و ئەو کەسەی سەردانی دەکەیت یان سەردانت دەکات دەبێ هەیبێت.
واتە دەبێ هەردوولا هەیان بێت. کەواتە ئەم بەرنامەیە بەیەکەوەتان دەبەستێتەوە.
ئەگەر کەسی یەکەم بەرنامەکەی هەبێت و کەسی دووەم کە بەرنامەکەی هەیە بێتە ناو پڕۆفایلی کەسی یەکەمەوە (یاخود بە پێچەوانە) ئەوا دەتوانن بیبینن.
بەڵام ئەگەر کەسی یەکەم یان کەسی دووەم هەرکامێکیان بەرنامەکەیان نەبێت، ئەوا بەهیچ جۆرێک ناتوانرێت بزانرێت.

ئەوەی گرینگە لێرەدا ئەوەیە کە دەبێ بیزانی:
ئەو بەرنامانە(بەرنامۆچکە یاخود ئێکستێنشنەکان) زۆرینەیان زیانیان هەیە زیانەکانیش چەند جۆرێکن کە ئەمانەن:

  • ئەو بەرنامۆچکانە لەگەڵ فەیسبووکەکەت دەبەسترێتەوە کە زۆرینەیان کاری هاک کردن دەکەن.
  • لە توانایاندایە تەواوی زانیاریەکانی ناو ئەکاونتەکەت ببەن(مۆبایل، ئیمێڵ و زانیاری ناو پڕۆفایل).
  • لە توانایاندایە بە بێ رەزامەندی تۆ بابەت بڵاو بکەنەوە، یاخود بەبێ ئاگاداری تۆ  ئەکاونتەکەت بەکار بهێنن بۆ لایک کردنی شتی خەڵک.
  • هەندێکیان لەتوانایاندایە چاودێری بەسەر لاپتۆپەکەتەوە بکات و زانیاریەکان ببات (سیخوڕی بکات)
  • چەندان زیانی تر کە وادەکات هەرگیز ئەکاونتەکەت پارێزراو نەبێت.بۆیە هەرچی زووە ئەم بەرنامانە لای خۆتان بسڕنەوە تا ئەکاونتەکانتان پارێزراو بێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.