چۆن ئەو كارە بكەین؟
زۆربەمان شەوان یاخود نیوەڕوان مۆبایل بە شەحنەوە بە جێ دەهێڵین و پاش پڕبوون بە زیاد لە كاتژمێر دەمێنێتەوە بێ ئەوەی دەستكاری بكەین، بەمەش لە ئەنجامدا پاتری مۆبایلەكانمان بەرەو لاوازی دەچێت و هەندێ جار بەرەو هەڵ ئاوسانیش دەچێت، چۆن لەم كێشەیە ڕزگارمان ببێت؟ یاخود چ چارەسەرێك بۆ ئەم گرفتە بدۆزینەوە؟ بێگومان باشترین چارەسەر ئەوەیە نەهێڵێن بە بەردەوامی بە شەحنەوە بێت و نەش هێڵین هەر گیز بە بێ شەحنی بكوژێتەوە ئەمە دەبێـتە هۆی مردنی ئەو پاترییەی نێو مۆبایلەكەت.
ئەم بەرنامە بەكار بهێنن هەر كاتێك ڕێژەی شەحنەكەت گەشتە %100 بە زەنگێك ئاگادارت بكاتەوە، ئەمەش بەمەش دەتوانن مۆبایلەكانتان لە خراپ بوون بپارێزن.
Battery Alarm
ئامادەكردنی ڕەنجە حسێن – تێك ئای