دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ به‌ ئه‌نجامده‌ری كاری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ناسراوه‌ و به‌رده‌وام چاوی میدیاكانی له‌سه‌ره‌ و باسی لێوه‌ ده‌كرێت.

میدیاكاری به‌ناوبانگ Mike Allen كه‌ نووسه‌ره‌ له‌ ماڵپه‌ڕی AXIOS ی ئه‌مریكی له‌ ڕاپۆرتێكی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئایفۆنه‌كه‌ی تڕامپ یه‌ك جۆر ئه‌پڵیكه‌یشنی تێدایه‌ و تڕامپ به‌كاریده‌هێنێت.

ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی كه‌ تڕامپ به‌كاریده‌هێنێت بریتیه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ سه‌رۆك وڵاتان و كه‌سایه‌تیه‌ به‌ناوبانگه‌كان به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و تۆڕه‌ن هه‌روه‌ها تڕامپیش ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی باش ده‌زانێت بۆ نزیكبوونه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مریكا.

هه‌روه‌ها تڕامپ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا به‌وه‌ ناوزه‌ند ده‌كات كه‌ ڕووداوه‌كان ناشرین ده‌كه‌ن و پیشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ئه‌نجامناده‌ن بۆیه‌ ئه‌و بۆ ناردنی په‌یامه‌كانی تویته‌ر به‌ باشترین ده‌زانێت.
104229153-GettyImages-578547766.530x298

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.