بەرنامەکانى مۆنتاژ گەلێک زۆرن ، بەڵام ئەو بەرنامانەى کە زۆربەى بەکارهێنەران پێى ئاشنان بەرنامەى (یولید میدیاستۆدیۆ)یە ، ئێمە لێرەدا باس لە بابەتێکى زۆر گرنگ دەکەین لەم بەرنامەیەدا ئەویش چۆنیەتى جیاکردنەوەى دوو دەنگە لە پارچە ڤیدیۆیەکدا ز بۆ نمونە / تۆ ئاهەنگێک یان فایلێکى ڤیدیۆیت هەیە کە دوو دەنگى لەسەرە (دەنگى یەکەم/ دەنگى ئاساییە کە لەکاتى وێنەگرتنى ئاهەنگەکەدا تۆمارت کردوە.دەنگى دووەم/ئەو دەنگەیە ، یاخود ئەو گۆرانییە کە لەکاتى گواستنەوە-تحویل کردنى کاسێت بۆ CD لەسەر ئاهەنگەکەدا تۆمارکراوە) لەم کاتەدا دەبینیت دوو دەنگ لەسەر ئاهەنگەکەت هەیە ، کە دەتوانى لە کاتى لێدانیدا بە ® و بە (L) دەنگەکان بگۆڕیت . ڕەنگە دواتر تۆ بتەوێت ئەم دوو دەنگە لێک جیابکەیتەوە ، لە ڕاستیدا ئەمە کارێکى ئاسان نیە ئەگەر شارەزا نەبیت لە یەکێک لە یەرنامەکانى مۆنتاژدا . بۆ ئەوەى بتوانیت ئەم کارە بەسەرکەوتویى ئەنجام بدەیت ، ئەوا پێویستە لەگەڵمان ئەم هەنگاوانەى خوارەوە (لە بەرنامەى Ulead MediaStudio Pro 8.0 ) بە وردیى جێبەجێ بکەیت :
ئەگەر بەرنامەکەت نیە ئەوا دەتوانیت لە گۆگڵ بەدواى بگەڕێى بەپێى چۆرى سیستەمەکەت .

سەرەتا کلیک لە دوگمەى (Start) بکە ز پاشان (All Programs) هەڵبژێرە و دواتر بچۆرە سەر (Ulead MediaStudio Pro 8.0) و لەوێشدا کلیک لە (Video Editor 8.0) بکە . پاش کەمێک چاوەڕوانى بەرنامەى میداستۆدیۆ دەکرێتەوە ، ئەگەر یەکەمجارت بێت ئەم بەرنامەیە بکەیتوە ئەوا داواى چەند هەڵبژاردنێکت لێ دەکات و تۆش دەتوانیت بەم شێوەى خوارەوە فایلى کارەکەت ڕێک بخەیت : لە لاکێشەى (Edit file format ) دا جۆرى (MPEG file) هەڵبژێرە و پاشان لە خوارەوەش فرمانى (Vedio CD-Pal) دیارى بکە و دواتر (Ok) بکە .

پاشان پەنجەرەى سەرەکى بەرنامەى میدیاستۆدیۆ دەکرێتەوە ، لەوێدا بۆ هێنانى فایلى ڤیدیۆیی ، یاخود بۆ هێنانى ئەو ئاهەنگەى کە دەتەوێ دەنگەکانى لێک جودا بکەیتەوە بچۆرە سەر لیستى (Insert) و پاشان (Vedio File) هەڵبژێرە

دواتر پەنجەرەیەک دەکرێتەوە و لەوێدا پێویستە بچیتە ئەو شوێنەى کە فایلە ڤیدیۆییەکەت تێدا داناوە ، پاشان دیارى بکە و بیهێنە بۆ بەرنامەکە .
دەبینیت لەگەڵ ماوسەکەدا فایلەکە دەجوڵێت ، ماوسەکە بەرە سەرەتاى شریتەکانى بەرنامەکە و پاشان کلیکى لاى چەب بکە ، دواتر لیستى (Clip) بکەرەوە و کلک لەسەر فرمانى (Split) بکە ، ئەمەش بۆ ئەوەى دەنگ و ڕەنگ لێک جیابکرێتەوە . “دەتوانیت ئەم کارە بە هەردوو دوگمەى Ctrl+I لەسەر کیبۆرد ئەنجام بدەیت”

پاشان کلیکى چەپ لەسەر شریتى سەرەوە(واتە:وێنەکان) بکە و بیسڕەوە . دواتر بۆ پاشکەوت (Save) کردنى دەنگەکە پێویستە بچیتە سەر لیستى (File) و کلیک لە فرمانى (Create) بکە و فۆڕماتى (Audio File) هەڵبژێرە

پاشان پەنجەرەیەکى تر دەکرێتەوە لەوێدا شوێنێک بۆ فایلەکەت هەڵبژێرە و ناوێکى بۆ بنوسە ، دواتر سەیڤى بکە

پاشان کلیک بکە لە (Start) بکە و پاشان (All Programs) هەڵبژێرە و دواتر بچۆرە سەر (Ulead MediaStudio Pro 8.0) و لەوێشدا کلیک لە (Audio Editor 8.0) هەڵبژێرە
.
دواتر بەرنامەى (Audio Editor) دەکرێتەوە . بۆهێنانى ئەو دەنگەى کە دەتەوێت جیایى بکەیتەوە پێویستى لە لیستى (File) دا کلیک (Open) بکەیت و ئەو فایلەى کە دەتەوێت بیهێنیتە ناو بەرنامەمەکەوە دیارى بکەیت و (Open) بکەیت

c8c2f15fafab61970d1fc0875666dda7

دواى ئەوەى دەنگەکەت هێنا ڕاستەوخۆ بچۆرە سەر لیستى (Edit) و لەناو لیستەکەدا فرمانى (Split) هەڵبژێرە.

d15fcdf48c4cfaa957d097fac1a0a695

پاشان دەبینیت دەنگەکە بۆ سێ پەنجەرە دابەش دەبێت ، بەرنامەکە لە دایلۆگ بۆکسێکدا ئەوەمان ئەوەمان بۆ دەخاتە ڕوو کە دەنگەکە بۆ دوو دەنگ دابەش بووە .
لە پەنجەرەى یەکەمدا ئەو دەنگە دەبینرێت کە لەکاتى مۆنتاژدا خراوەتە سەر ئاهەنگەکە ، وە لە پەنجەرەى دووەمدا ئەو دەنگە دەبینرێت کە دەنگى ڕاستى ئاهەنگەکەیە ، وە لە پەنجەرەى سێەمدا هەردوو دەنگەکە بە تێکەڵاوى دەبینرێ

e92c4671a7400d86b79e3ba7e106f543

 دواى ئەوەى فرمانى (Split) ئەنجام ئەدەیت بۆ جیاکردنەوەى دەنگەکان،کلیک لە دووگمەى (Ok) بکە بکە لەو دایلۆگ بۆکسەى دەکرێتەوە ، پاشان دەنگى یەکەم و دووەم هەریەکە بە جیا پاشەکەوت بکە (Save) بکە

caf9d59197de3fb15cf5759e0e952bce

 ئامادەكردنی : ڕێباز رەئوف

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.