هه‌ڵبه‌ته وه‌ك له پێشووتردا باسكرا كرۆكی لینوكس ده‌توانرێت بوترێت ل.ف.س ه‌وه‌یه، له‌وه‌وه هه‌ریه‌ك له دابهشكهرهكان بنچینه و داڕشتنی خۆیان به‌پێی ویستی خۆیان داده‌مه‌زرێنن، كه‌واته بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و دابه‌شكه‌رانه واته بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له جۆره‌كانی لینوكس.
لێره‌دا ناوی هه‌ندێك له هه‌ره دابهشكهره گرنگه‌كانی لینوكس له جیهاندا ده‌برێت:
ڕێدهات (RedHat) ، یه‌كێكه له دابه‌شكه‌ره‌كانی لینوكس، كه جگه له پرۆگرام و پاكه‌ته‌كه گرنگه‌كانی له‌گه‌ڵ لینوكسدا هه‌ن، چه‌ند ئامرازێكی گرنگی هه‌ندێك جار به‌سوودیش له‌گه‌ڵ (سیدی)ه‌كانیدا ده‌فرۆشن یان بۆ داگرتن ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ست، پشت ئه‌ستوور به ئامرازێك كه پێی ئه‌وترێت RPM كه كورتكراوه‌ی RedHat Package Manager))هیه هه‌رچی پاكه‌ت و ئامرازی به‌سووده له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه داده‌مه‌زرێنێت .
دێبیان (Debian) ، ئه‌میش دابهشكهرێكی گرنگه له بازاڕی لینوكسدا و پشت ئه‌ستووره به ئامرازی دامه‌زراندنه‌كه‌ی دێب (Deb) كه كورتكراوه‌ی (Debian)ه، هه‌رجی پاكه‌ت و ئامراز و كاڵانهرمی به‌سووده له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه داده‌مزرێنێت. ئه‌میش وه‌ك زۆربه‌ی دابه‌شكه‌ره‌كانی تر دهشفرۆشرێت و ده‌خرێته به‌رده‌ست بۆ داگرتن.
سووسه(SuSE) ، ئه‌م دابهشكهرهش ڕۆڵی خۆی له دابه‌شكردنی سیسته‌می لینوكسدا بینووه به داخه‌وه ته‌نها بۆ فرۆشتن به‌رهه‌مه‌كانی داناوه، جگه له‌وه‌ی بۆ سپارك (Sparc) بواری داگرتنی داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه (سیدی)هكی تایبه‌تیش جار جار ده‌خرێته به‌رده‌ست بۆ داگرتن كه ڕاسته‌وخۆ ده‌توانرێت له‌سه‌ر سیسته‌م دابمه‌زرێنرێت، ئامرازی دامه‌زراندنه‌كه‌ی RPM ه.
ماندراك (Mandrak) ، دابهشكهرێكه ئه‌توانرێت بووترێت له‌سه‌ر شێوه یان بنچینه‌ی ڕێدهات خۆی دامه‌زراندووه. ئه‌وه‌ی كه به‌ناوبانگه له ماندراكدا ئاسانی بهكارهێنانهكهیهتی له چاو زۆربه‌ی زۆری دابه‌شكه‌ره‌كانی تر، گوایا ئه‌و ئامراز و یارمه‌تیده‌رانه‌ی له‌گه‌ڵیدایه زۆربه‌ی كاره‌كانی وه‌ك دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردن و هتد ئاسانتر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زۆری دابه‌شكه‌ره‌كانی تر ماندراك خراوه‌ته به‌رده‌ست بۆ داگرتن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌نده دابه‌شكه‌ری لینوكس زۆر بووه، ناكرێت له‌م نووسراوه‌دا ناوی گشتیان بخرێته به‌رچاو، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكی تریانن: · سلهك وێر (Slackware) · تۆربۆ لینوكس (Turbo Linux) · كنۆپیكس (KNOPPIX) · یونایتید لینوكس (UnitedLinux) · ترهستیكس (Trustix)
ئاماده‌كردنى :ئاكۆ سه‌عیدى