وێنەی پاسێک کە پەنجەرەکان و پێش و دواوەی هاوشێوەن زۆرێک لە کەسانی پێگەیشتوویی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، ئەگەرچی ئەم جۆرە پرسیارانە بۆ دیاریکردنی توانای لێهاتوى منداڵانی قۆناغی سەرەتایی دیاریکراون.

ناشناڵ جیۆگرافی وێنەی پاسە زەردەکەی نیشانی چەندین منداڵ و کەسانی پێگەیشتوودا کە لە دەرئەنجامدا دەرکەوت منداڵان بە ڕێژەیەکی زیاتر وەڵامی پرسیارەکە دەزانن.

لە تاقیکردنەوەیەکی ناشناڵ جیۆگرافیدا دەرکەوت منداڵانی خوار تەمەن ١٠ ساڵ بە ڕێژەی لەسەدا ٨٠ یان وەڵامی ڕاستیان بۆ پرسیارەکە پێبوو.

وەڵامە ڕاستەکە ئەوەیە، ئەگەر پاسەکە لە بەریتانیا بێت ئەوا بە ئاڕاستیەی ڕاستدا تێدەپەڕێت، چونکە هیچ دەرگایەک لە ڕووی پاسەکەدا دەرناکەوێت، واتە دەرگاکەی لە ڕوەکەی تری پاسەکەدایە، بەڵام ئەگەر لە هەر وڵاتێکی دیکەبێت ئەوا بە ئاڕاستەی چەپدا تێپەڕدەبێت.

توێژینەوەیەک لە زانکۆکانی لەندەن و بیرکبێرک ئەنجامدراوە و تیایدا هاتووە “تێڕوانینی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ شتە بینراوەکان جیاوازە لە کەسانی پێگەیشتوو.”

هەروەها ئەوەش هاتووە “منداڵان یەکەم بینین لە مێشکیاندا لێکدەدەنەوە و ئەمجۆرە بیرکردنەوەیەش وردنابێت، بەڵام خێراترە، بەڵام کەسانی پێگەیشتووش زانیاری بینراوی جیاواز لێکدەدەنەوە و هەستەکانیشیان تێکەڵ بە بیرکردنەوەیان دەکەن.”

30DE92E800000578-3431420-image-m-15_1454579640676 30DE92EC00000578-3431420-image-m-14_1454579627377

 

 

ساکار سەدرەدین-nrt

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.