وا دیارە پێشتر کێبرکێی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەسەر ئاستی جیهانی تەنیا لە نێوان هەریەکە لە کۆمپانیا گەورەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ دابوو، بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیای گووگڵیش هاتۆتە پێش بە بەرهەمە نوێیەکەی و توانیویەتی وەک قۆناغی سەرەتا ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات و ببێتە کێبرکێ کارێکی زۆر سەرسەخت لەسەر ئاستی جیهانی بۆ تەواوی بەرهەمەکانی ئەپڵ و سامسۆنگ
ئەوەی لە ئێستادا لە تەواوی میدیا جیهانیەکان باسی لێوە دەکرێت بریتیە لە تایبەتمەندیە بەرزەکانی هەریەکە لە بەرهەماکانی سامسۆنگ و گووگڵ و تارراددەیەک تەواوی کۆمپانیاکانی تر، لەبەرامبەریشدا ئەپڵ تا راددەیەک لە نوێکاریەکان بە جێگیری ماوەتەوە و نەیتوانیوە تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەر زیاد بکات.
بۆیە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا وای بۆ دەچن کە لەمەو دوا و بە تایبەت لە ساڵی ٢٠١٧ گووگڵ و سامسۆنگ ببنە هۆکای سەرەکی ناچارکردنی کۆمپانای ئەپڵ لە نوێکاری لە ئایفۆنی داهاتوو.
چونکە تا ئێستاش ئایفۆن شاشەی OLED ی بەکارنەهێناوە، بەڵام هەریەکە لە سامسونگ و گووگڵ نوێترین تەکنەلۆژیای سشاشەیان لە بەرهەمەکانیان بەکارهێناوە و بەم جۆرەش ئایفۆن ناچار دەبێت لە بەرهەمی داهاتوو کارێکی بکات ئەگەر پێشکەوتوو تر نەبێت لەوان ، دەبێت هاوسەنگی ئەوان بێت
شارەزایانیش ئەم کارە بە ناچارکردن دادەنێن لە ئایفۆندا و وادەکات بە ناچاری ئەم کارە بکات تاوەکوو لە جیهانی کێبرکێیەکەدا پاش نەکەوێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.