کۆگای یاری و ئەپلیکەیشن و روکار و ھەموو ئامرازە جیاوازەکانی تایبەت بە ئەندرۆید کە ناسراوە بە پلەی ستۆر یەکێکە لە باشترین و سەرکەوتووترین کۆگاکانی دابەزاندنی یاری و ئەپلیکەیشنەکان..

رۆژانە یاری و ئەپلیکەیشنی نوێ زیاد دەکرێن و دێنە نێو ئەم کۆگا بەرفراوانە..

بەکارھێنانەرانی ئەندرۆید رۆژانە سەردانی دەکەن و بەدوای نوێکاری و ئامراز و ئەپلیکەیشن و یاریە نوێیەکان دەگەڕێن.

یاری و ئەپلیکەیشنەکان زۆرن بەڵام تایبەت و شتە ناوازەکان کەمن یاخود ھەن و ئێمە ئاگادار نین.

لەم بابەتەدا یارییەکی تایبەتی شێوەی سێ دوری 3D پێشکەش دەکەم کە گرافیکێکی بەھێزی ھەیە و چێژێکی تایبەت بە یاریەکە دەبەخشێت.

بۆ ئەوەی یارییەکە ببێتە سێ دوری، پێویستت بە وێنەیەک هەیە لەگەڵ یارییەکە، وێنەکە ئامادە کراوە و دەبێت چاپی بکەیتە سەر لاپەرەیەک.

بۆ دابه‌زاندنى یاریه‌كه‌ لێره‌ كلیك بكه‌

بۆ ڕونکردنەوەی زیاتر ڤیدیۆیەکمان بۆ ئامادە کردوون فەرموون:
( بەشی یەکەمی ڤیدیۆکە باسی ئەو یارییە یە کە لینکەکەی دانراوە)

ئاماده‌كردنى : حه‌مه‌ ده‌ربه‌ندی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.