(25) ساڵ پێشی ئێستا، یەكەم ماڵپەری ئەلیكترۆنی لەجیهان كرایەوە، لەوە بەدواوەش پەرەی پێدراو فراوانكرا، تاكو گەیشتە رۆژگاری ئەمڕۆ.
پسپۆرو زانایانی سەنتەری ئەوروپی بۆ توێژینەوەی ناوكی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەكانی نێوانیان یەكەم ماڵپەری ئەلیكترۆنیان داهێناو دروستیان كرد.
دروستكردنی ئەو ماڵپەرە لەلایەن ئەو زاناو پسپۆرانەی سەنتەرە ئەوروپییەكە وەك بنەمایەك وابوو بۆ دروستبوونی تۆڕی ئینتەرنێت.
لەو ساتەوەی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی جیهانی داهێندرا، تاكو ئێستاش دامەزرێنەی یەكەم ماڵپەر لەساڵی (1990) سەرپەرشتی كارەكانی (Word Wide Web) دەكات.