لەسەر داوای گروپی پەرەپێدەرانی گوگل GDG Erbil هەلساین بە پێشکەش کردنی سیمینارێک لەسەر تەکنەلۆژیای وێب بۆ کۆمەلێک ئارەزومەندی بواری تەکنەلۆژیا له زانكۆى كوردستان .
وێرای راگۆرینەوە تیایدا باسمانکرد لە
*وێب بەشێوەیەکی گشتی
*پرەنسیپلی کارکردنی وێب سێرڤەر و وێب براوزەرەکان و ئەو پرۆتۆکۆلانەی لە بواری وێبدا بەکاردێن
* چۆنیەتی پرۆگرام کردنی دیوی پێشەوە و دواوەی وێب
*باوترین ئەو رێگایانەی بەکاردێن بۆ هێرش کردنە سەر وێب سایتەکان و وێب ئەپلیکەیشنەکان و چۆنیەتی خۆ پاراستن لێیان
شایه‌نى باسه سیمیناره‌كه له لایه‌ن عیزه‌ت هه‌ركى ده‌سته‌ى نوسه‌رانى تێك ئایه‌وه به‌ڕێوه‌چوو .