کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی رایگەیاندووە کە دوو ئامێری نوێی بەرێوەیە و بریتین لە مۆباهلێکی زیرەکی تر لە زنجیرە مۆبایلە زیرەکەکانی تری بە ناوی iphone 5se و هەروەها ئامێرێکی تریش لە ئامێرەکانی ئایپاد لە ۱۵ ی ئەم مانگەدا. وە هەروەها لە هەمان هەفتەشدا دەست دەکات بە فرۆشتنی بەپێی ئەو هەواڵەی کە ماڵپەڕی 9to5mac بڵاوی کردۆتەوە.

ماڵپەرەکەش وتوویەتی کە مایەی شەرمەزاری ئەپڵ نیە ئەگەر ئامێرێکی تری ٤ ئینجگ بخاتە بازارەوە و چاوەرێش دەکرێ ئەم کارە ئەنجام بدات،لەگەڵ ئامێرێکی نوێی تری ipad Air و فرۆشتنی پێشوەختەش لەرێی ماڵپەرەوە بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەپڵ رایگەیاندبوو داواکاری لەسەر ئامێرەکانی وەک پێشتر نەماوەتەوە و رێژەی فرۆش %0.4 دابەزیوە لەچارەکی چوارەمی ساڵی 2015دا،ئەم ڕێژەیەش بە خراپگرین رێژەی فرۆش دادەنری لە ساڵی 2007ەوە کاتێک یەکەم ئامێری ئایفۆن راگەیەنداوە.

ئەشوترێت کە هۆی ئەم کارەی کۆمپانیای ناوبراو بۆ ئەوە دەگەرێتەوە دوای ئەوەی کە کۆمپانیای Google پێش Apple کەوتووە لەسەرەتای ئەم مانگەدا و بۆ ئەوەی کە ئاستی خۆی بەدەستبێنێتەوە و دوو ئامێرە نوێیەکە کریاری زیاتر بۆ ئەپڵ دەستەبەربات و لەهەمان کاتیشدا هەندێ بەکارهێن زۆر ئارەزوویان لەبەکارهێنانی ئامێری شاشەی 4 ئینج هەیە و ئاسانتر دەتوانن بەکاری بێنن،لەبری بەکارهێنانی ئامێرەکانی iphone 6 و 6 plus کە لە ساڵی 2014وە دەرکەوتوون.

ماڵۆەری باوبراو ئاماژەی بەوەس داوە کە مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ زۆر لە ئامێری iphone 5s دەچی کە لە ساڵی2013دا ئەپڵ بڵاوی کردەوە،بەوەی کە پرۆسێسەری A9ی لەسەر جێگیر دەکرێ و پشگیری NFC دەکات لە پێناو سێرڤسی Apple pay دا و بە رەنگەکانی ئاڵتونی،یاڵتونی پەمەیی،زیوی،خاکی دەستەبەر دەبێ.

ئاماده‌كردنى :ئاسۆ هه‌ورامی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.