کاتێک کۆمپوتەرەکانمان فۆڕمات دەکەین، یاخود کە سەرەتا دەیکڕین یاخوود کێشەیەکی تیادا دەبێت، دەبێت تەعریفی بەشەکانی بۆ بکەین تاوەکوو بە تەواوی کار بکات، بۆ نمونە تەعریفی شاشە، وایەرلێس ، بلوتوس ….ھتد.
لەم کاتەشدا لەوانەیە زانیاری تەواومان نەبێت لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی تەعریفەکان بە ئاسانی، بۆیە لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە پرۆگرامێکی زۆر خێرا و سەرکەوتوو کە راستەخۆ کۆمپوتەرەکەت بۆ سکان دەکات و کامە تەعریفت کەم بێت بۆت دادەبەزێنێت زۆر بە ئاسانی،
ناوی بەرنامە : درایڤەر پاک سۆلیوشن،
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامە لە ماڵپەڕی فەرمی
کە ماڵپەڕەکەت کردەوە کلیک لەسەر داونلۆد بکە و قەبارەکەی زۆر بچوکە
وەک لەم وێنەیەدا دیارە :
، دواتر بەرنامەکە ئینستۆڵ بکە و بیکەوە
روکارێکی ئاوامان نیشان دەدات و پێمان دەڵێت کە چەند تەعریفمان کەمە ، تۆش کلیک لەسەر ئینستۆل بکە وەک لەم وێنەیە ئاماژەی پێ کراوە .
دواتر راستەوخۆ ھەموو تەعریفەکانت بۆ دادەبەزێنێت لە رێگای ئینتەرنێتەوە
تێبینی: بۆ ئەوەی بەرنامەکە کاری خۆی بکات، دەبێت ئینتەرنێتت ھەبێت تاوەکوو تەعریفەکان داونلۆد بکات.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە