له ساڵی ٢٠١٧ كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ڵساوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له ئامێره‌كانی و به‌رده‌وامه له به‌ره‌وپێشبردنی ئامێره‌كانی و زیادكردنی به‌كارهێنه‌رانی و ئایپاد پڕۆ 10.5 ئینجیش یه‌كێكه له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیا ئه‌مریكیه و سه‌ره‌ڕای گرانی نرخه‌كه‌ی به‌ڵام به ئایپادێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت و زۆر مۆدێرنه و هه‌روه‌ها سپیكه‌رێكی ناوازه‌ی هه‌یه و دواهه‌مین ئامێری كۆمپانیای ئه‌پڵه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نرخی ئه‌م ئایپاده $329 به نرخێكی گران مه‌زنده ده‌كرێت به‌ڵام شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆژیا له ئاست تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ئامێره ئه‌م نرخه به نرخێكی گونجاو ده‌زانن ، هه‌روه‌ها ئه‌م ئایپاده نوێیه به ڕێژه‌ی 20% گه‌وره‌تره له ئایپادی 9.7 ئینج و گۆڕانكاریێكی باش له قه‌باره‌كه‌یدا كراوه كه له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ش زیاتر ئاماژه به دیزاین و قه‌باره و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئایپاده نوێیه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ كراوه.
جگه له مانه‌ش له‌م ئایپاده كیبۆردێكی بچووك و ناوازه به‌كارهاتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشووتر زۆربه‌ی ئامێره بچووكه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ كیبۆرده‌كه‌یان ته‌نها سۆفتوه‌یر بوو به‌ڵام له‌م ئایپاده‌دا كیبۆردێكی فیزیكی به‌كارهاتووه و شێوازی به‌كارهێنانی كیبۆرده‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئایپاده‌كه‌دا زۆر ئاسانه.
كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تری ئه‌م ئایپاد پڕۆیه بریتیه له پڕۆسێسه‌ری جۆری A10X Fusion و هه‌روه‌ها جۆری شاشه‌كه‌شی P3 یه و ڕه‌نگێكی جوانی هه‌یه و پڕۆ مۆشنه‌كه‌شی 120Hz ، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی ناوازه‌ی به‌هه‌مان شێوازی ئایفۆن ٧ هه‌یه كه 12-megapixel و تایبه‌تمه‌ندی 4K یشی تێدایه.
پاتریه‌كه‌شی به خاڵێكی به‌هێزی ئه‌م ئامێره هه‌ژمار ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له ١٠ كاتژمێر به‌رگه‌ی كاركردن ده‌گرێت ، ڕامه‌كه‌شی 4GB و سیسته‌می iOS له‌سه‌ر په‌یوه‌ستكراوه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كامێراكه‌ی 4K یه پێویستی به قه‌باره‌یه‌كی زۆر هه‌یه له به‌شی خه‌زنكردن بۆیه كۆگای هه‌ڵگرتنی له 64GB وه ده‌ست پێ ده‌كات.