په‌یمانگایه‌كی ته‌كنه‌لۆژی ئیتاڵی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ڕۆبۆت بگه‌یێنێته هه‌ر ماڵێك گه‌ر تۆش ئاره‌زوومه‌ندی ڕۆبۆتیت ده‌توانیت په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌یت .
iCub ناوی ئه‌و ڕۆبۆته ئیتاڵیه‌یه كه له لایه‌ن جیۆرجۆ مێتای پڕۆفسیۆر له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٠ درووستكراوه دوای ئه‌وه‌ی له په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆژی ڕۆبۆته‌كه‌ی پڕۆفسیۆری ئه‌و په‌یمانگایه نمایش كرا و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی فاكه‌ڵتیه‌ك له‌و په‌یمانگایه و به ناوی iCub و وانه‌ی درووستكرنی ڕۆبۆتی لێ بخوێندرێت وه هه‌ر له یه‌كه‌م مانگی درووستكردنیشی له‌لایه‌ن ئه‌نجێلینا مێركلی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا له شاری هانۆڤه‌ر نمایش كرا.
ئه‌م ڕۆبۆته به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه پڕۆگرامی بۆ داڕێژراوه و به‌شه‌كانی ئه‌م ڕۆبۆته‌ش پێك دێن له
: force/torque sensors
PC104 card
iCub controllers
iCub Head
iCub arm & hand
iCub legs & torso .
دوای شه‌ش ساڵ به‌رده‌وام له به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م جۆره ڕۆبۆته له مانگی ئه‌پڕێڵی ئه‌مساڵدا پڕۆفسیۆر جیۆرجۆ مێتای درووستكه‌ری ئه‌م ڕۆبۆته توانی iCub بگه‌ینێته ئه‌و ئاسته‌ی به‌ژداری له به‌رنامه‌ی Italia’s Got Talent دا بكات و زۆر به ئاسانی قسه له‌گه‌ڵ كلاودیۆی ئه‌ندامی لێژنه‌دا بكات و وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌كانی بداته‌وه.
ئامانجی درووستكردن و به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش بردن و خه‌ونی جیۆرجۆ مێتا بریتیه له گه‌یاندنی ڕۆبۆت بۆ هه‌ر ماڵێك . ده‌توانرێت له ڕێگای په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆژی ئیتاڵیه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی و به كرێ ئه‌و جۆره ڕۆبۆته بگه‌یێنرێته هه‌ر ماڵێك یانیش له ڕێگای كۆنتاكت كردن به‌م ئیمه‌یله‌وه [email protected] …
ئاماده‌كردنى : بۆتان لوقمان